هێزەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هێزەکانی سوریا کۆبوونەوە

هێزەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هێزەکانی سوریا کۆبوونەوە، کۆبونەوەکەش بەردەوامە.

لە ناوەندی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لە نێوان نوێنەرانری حزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد، عەرەب و سریان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی ناو سوریا دەستیپێکردووە. بە ئامانجی وتوێژکردن لەسەر رێبازەکانی نزیکبوونەوەی تێڕوانینەکان و لەوەش زیاتر وتوێژکردن لەسەر پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری و یاسای خۆبەڕێوەبەری هەرێمیی سوریا، ئەو کۆبوونەوەیە بەڕێوە چوو.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە ساڵح موسلیم، ئەندانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک جۆزێف لەحدۆ، سەرۆکی پارتی چەپگری کورد محەمەد موسا، ئەندامی پارتی ئەلوەحدە مستەفا مەشایخ و ئەندامی پەیوەندییە گشتییەکان عەبد ئەلئیلاهـ عەرەبۆ بەشدار بوون.

لە لایەکی دیکەوە، سکرتێری گشتی پارتی ئەلشەعب شێخ نەواف ئەلمولهەم، سکرتێری گشتی پارتی گەنجانی بونیاد نان و گۆڕان، پەروین ئیبراهیم، سکرتێری گشتی حزبی تەزامن محەمەد ئەبولقاسم، رێکخەری کۆمیتەی چاودێری حیوار ئەلوەتەنی پارتی ئەلبەعس فەیسەل ئەزوەر، ئەندامی بیرۆی سیاسی پارتی سوریای قەومی تارق ئەلئەحمەد، ئەندامی تەیاری تەغیر سلمی فاتح جامووس و ئەندامی ئەنجومەنی ئەلشەعب و سەرۆکی پارتی ئەلئیسلاح حسێن ئەلراغب بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.