هێزەکانی هەسەدە هێرشی سەر ٣ گوندی عەین عیسایان تێک شکاند

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قوڕس بۆ سەر هەر سێ گوندی جەلەبیە و دبس و خربیت کەرەرمیەی سەر بە ناوچەی عین عیسا لە لایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە تێک شکێنران.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکاتی بە چەکی قوڕس لە سێ لاوە هێرشی گوندەکانی چەلەبیە و دبس و خربت کەرەمیەی سەر بە ناوچەی عین عیسایان کرد. لە ئەنجامی وڵامدانەوەیەکی توندی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک دا هێرشەکان تێکشکێنران.

بە پێی زانیاریەکان سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەکەی بە ئۆبووس تۆپبارن کردو فڕۆکەی کەشفیش بەسەر ناوچەکەدا دەگەرێن.

لە ناوچەی شەلگرات شەڕێکی قوڕس روو دەدات

سوپای تورک و چەتەکانی بە ئامانجی کۆنتڕۆلکردنی رێگای نێودەوڵەتی (M4) دەستیان بە هێرشێکی بەرفراوان کردووەو لە ئێستادا لە ناوچەی شەلگرات شەڕێکی قوڕس روو دەدات.

لە هەمان کاتدا لە گوندی مەسعودیەش شەڕێکی قوڕس روو دەدات.

بە پێی زانیاریەکان لە ئەنجامی شەرەکەدا تانکێکی سوپای تورک تێک شکێنراوەو سەربازێک و چەتەیەکیش کوژراون.

ز.ش