هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: لەماوەی ١٠ ڕۆژدا ٧٢ داگیرکەر لە عەفرین کوژراون

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ئاماری شەڕ و چالاکییەکانی ١٠ ڕۆژی ڕابردوویان بڵاوکردەوە. هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ١٠ سەربازی تورک و ٦٢ چەتە کوژراون. بە گشتی ٧٢ داگیرکەر لە عەفرین کوژراون.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ئاماری شەڕ و چالاکییەکانی هێزەکانیانی لە دژی داگیرکەری لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوا ئاشکرا کرد. هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٧٢ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین کوژراون.

ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین:

"بە چالاکی و بەرخۆدانی هێزەکانمان لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی و ئەو گرووپە چەتانەی لە عەفریندا لە دژی گەلەکەمان هەموو جۆرە هێرشێک ئەنجام دەدەن و هەموو شێوازێک بۆ لەناوبردنی هەموو بەها و دیمۆگرافیای گەلەکەمان دەگرنەبەر، گورزی قورسیان بەردەکەوێت. لە عەفرین  هەر یەک لە گروپە چەتەکان یاسای خۆی بەکار دەهێنێت، لە ڕفاندنی خەڵکەوە بگرە هەتا بە ئەنقەست کوشتنى خەڵک و تیرۆرکردنیان، بەوەش هەموو یاسای نێونەتەوەییەکان و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ  پێشێل دەکەن و لە بەرامبەریشدا ئاستی چالاکییەکانی بەرخۆدانمان بەرزتر دەبنەوە.

یەکگرتنی گەلە وڵاتپارێزەکەمان و گەنجەکانمان، کە ئەمڕۆ لە دەوربەری بەرخۆدانەکەماندا پێکێدەهێنن، بووەتە هۆی ئەوە ئەمڕۆ شەڕەکەمان لە دژی داگیرکەری بگۆڕین بۆ ئەنجامدانى چالاکیی کاریگەر. تا دێت ئەو شەڕە مەزن دەبێت و کۆتایی بە داگیرکەریی سەر عەفرین دەهێنێت. چالاکییەکانمان لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا بووە سەلمێنەری ئەو ڕاستییە زۆر بەرچاوە. لەو چوارچێوەیەدا ئەنجامەکانی ئەو چالاکییانە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

ژمارەی چالاکییەکان: ٧ شەڕی دەستەویەخە و بە گشتی ١٤ چالاکی ئەنجامدراون.

هێرشە زەمینیی دوژمن: یەک هێرش، کە ئەوەش لەلایەن شەڕڤانەکانمان تێکشکێندرا.

هێرش بە چەکی قورس: ٩

هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان: ١

جموجۆڵی ئاسمانی: ٤ جار فڕۆکەی بێفرۆکەوان و جارێک هەلیکۆپتەر: بە گشتی ٥ جار

زیانی داگیرکەران: ١٠ سەربازی داگیرکەر و ٦٢ چەتە، بە گشتی ٧٢ کەس

بریندارانی داگیرکەران: ١٠سەرباز و ١١ چەتە، بە گشتی ١٩ کەس

ئەو کەلوپەلانەی تێکشکێنراون: ١ تانک، ٢ چەکی قورس، ٤ ئۆتۆمبێل، ٢ ماتۆڕ، ١ ئۆتۆمبێلی کار

ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراون بریتین لە: ٩ چەکی جۆری ئەی کەی – ٤٧ (AK-47)، ٢ چەکی جۆری (PKM)، ١ چەکی جۆری (B-7)، ١ چەکی قەناس، ١ دووربینی شەو، ١ دووربینی لەیزەر، ٢٠ مەخزەنی (AK-47)، ٦ ڕەخت، ژمارەیەکی زۆر گولـلەی (PKM)، ٢ تەلەفۆن، ٤ مووشەکی چەکی (B-7) و کۆڵە پشتییەکی چەکی (B-7)، ٢ جانتای سەربازی و ژمارەیەکی زۆر بەڵگە و ناسنامە.

لەو قۆناغەدا هاوڕێیەکمان لە کاتی شەڕدا شەهید بوو. هەروەها لە ٩ی ئابی ٢٠١٩ / ١٨ی گەلاوێژدا و لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەر بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان، لە گوندی سۆخانەکێی سەر بە شێراوا ٥ کەسی ئەندامی یەک بنەماڵە بریندار بوون".

ژ.ت