هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ناسنامەی سێ شەهیدی خۆیان ڕاگەیاند

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی سێ شەڕڤانی خۆیان ئاشکرا کرد کە لە ٩ی کانونی یەکەم لە قۆناغی دووهەمی ڕزگارکردنی عەفریندا شەهید بوون.

هێزەکنی ڕزگاری عەفرین بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی شەڕڤانەکانی خۆی ڕاگەیاند کە لە ڕۆژی ٩ی کانونی یەکەم لە عەفرین شەهید ببوون.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ئەم زانیارییانەی بڵاو کردەوە:

"سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، دوای ئەوەی ناوچەی عەفرینیان داگیر کرد، هێزەکانمان لە بەرامبەر داگیرکەری، بەرخۆدانێکی گەورەیان کرد. لە قۆناغی دووهەمی ڕزگارکردنی عەفریندا کە هێزەکانمان دەستیان پێکردووە، بەرخۆدانێکی بێوێنەیان نواندووە. دەبێت شەڕی بەرخۆدانی هەڤاڵمان باهۆز، خابوور و مەزلوم لە عەفرین لە ئەنجامی بەخۆدانێکی گەورە شەهید بوون. هەرسێ هەڤاڵەکەمان لەو ڕۆژەی بەشداری ڕیزەکانمان بوون بە بوێریی و بێ دوودڵی بەشداری شەری بەرخۆدانیان کردووە. هەرسێ هەڤاڵمان لە قۆناغی بەرخۆداندا ئەرک و بەرپرسیارییەتی گرنگیان بە ئارەزوومەندییەوە جێبەجێ دەکرد.

ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: باهۆز

ناو و پاشناو: ڕه‌شید حه‌سه‌ن

ناوی دایك: مه‌یسا

ناوی باوک: هۆریك

شوێنی لەدایکبوون: حه‌له‌ب

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: عەفرین/ ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩

***

ناسناو: خابوور

ناو و پاشناو: خه‌لیل جومعە جه‌لۆ

ناوی دایك: مه‌له‌ك

ناوی باوک: جومعە

شوێنی لەدایکبوون: حه‌له‌ب

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: عەفرین/ ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩

***

ناسناو: مەزلوم شێراوا

ناو و پاشناو: ڕه‌شید خدر

ناوی دایك: سوعاد

ناوی باوک: خه‌لیل

شوێنی لەدایکبوون: شێراوا

شوێن و ڕۆژی شەهیدبوون: عەفرین/ ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩

لە کەسایەتی هاوڕی باهۆز، خابوور و مەزلومدا یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان بەرز ڕادەگرین و سەرەتای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و هەموو گەل دەکەین".