هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ناسنامەی شەهیدێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە ناوی حەقی قارەر دوێنێ بەهۆی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیەوە شەهید بووە.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهیدی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"هەڤاڵمان حەقی قارەر لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمی شەرا لە ڕۆژی ٩ی ئابی ٢٠١٩ / ١٨ی گەلاوێژ شەهید بوو.

هاوڕێ حەقی، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە ناوچەیەکی شەرای سەر بە عەفرین لەدایکبووە. دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیەوە، لەژێر کاریگەریی بەرخۆدان دا بەشداریی ڕیزەکانمان بوو. هاوڕێ حەقی، بە ڕق و توڕەییەکی گەورەوە سات بە ساتی داگیرکەریی تورکی بۆ سەر عەفرین بە ئازارەوە لە ناخی خۆیدا دەحەواندەوە و تا دوا هەناسەی بە بوێرییەکی گەورەوە تێکۆشانی خۆی بەردەوام کرد. هاوڕێ حەقی، ئەو بەرپرسیارییەتییەی کە لە بەرخۆدان گرتبویە ئەستۆ بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە جێبەجێ کرد. سەری ڕێز و نەوازش بۆ هاوڕێ حەقی دادەنەوێنن و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و گەلەکەمان دەکەین".

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ناسنامەی شەڕڤانە شەهیدەکەى هێزەکانى رزگاریى عەفرین بەم شێوەیەیە:

نازناو: حەقی قارەر

ناو  و پاشناو: حەسەن ئیسۆ

ناوی دایک: حەنیفە

ناوی باوک: تەلعەت

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین- شەرا- گوندی مەتینا

شوێن و کاتی شەهیدبوون: عەفرین – شەرا – گوندی مەرەناز ٩ی ئابی ٢٠١٩ / ١٨ی گەلاوێژ.

ژ.ت