هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: لە عەفرین ومارع ٨چەتە کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕایگەیاند کە لە چالاکییەکانی شەڕڤانەکانیدا لە عەفرین ومارع ٨چەتەی دەولەتی تورکی داگیرکەرکوژراون.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دەربارەی چالاکیی شەڕڤانان لەدژی داگیرکەران لە مارع و عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان ڕۆژی ١٩ی ئەیلوول /٢٨ی خەرمانان بە چالاکییەک گروپێک لە چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیان لە دەوروبەری گوندی مەریەمین سەربە ناوچەی شەرای عەفرین کردە ئامانج، لە ئەنجامدا پێنج چەتە کوژران و دەستبەسەر چەکێکی AK-47، ژمارەیەک بەڵگە و ناسنامەی چەتەکان-دا گیرا.

لە بەردەوامیدا هاتووە:هەر ئەو ڕۆژە هێزەکانمان مۆڵگەی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیان لە دەوروبەری شاری مارع کردە ئامانج، لەو چالاکییەشدا سێ چەتە کوژران.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەش هاتووە: لە لایەکی دیکەشەوە هێزەکانمان دژی ناوەندێکی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لە دەوروبەری مەیدانی نەورۆز لە ناوەندی شاری عەفرین چالاکییەکیان ئەنجامدا، بەڵام لەسەر ئەنجامی چالاکییەکە زانیارییەک ڕوون نەبووەتەوە.

ک-ش