هێزە داگیرکەرەکانی تورک لە مابەتا بە دەیان خەڵکی مەدەنیان ڕفاند

هێزە داگیرکەرەکانی تورک لە ناوچەی مابەتای عەفرینهەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و بەدەیان خەڵکی مەدەنیان ڕفاند.

بەپێی سەرچاوە خۆجییەکان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ناوی 'پۆلیسی سەربازی' کە خاکی کوردانیان داگیرکردووە، لە ناوچەی مابەتا نیوەی شەو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیان.

داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک لە کاتی هێرشەکەدا بە لێدان بە دەیان خەڵکیی مەدەنیان ڕفاندووە. چارەنووسی ڕفێنراوەکانیش نادیارە.

میتی تورک ١٠ ئەیلول لە ناوچەی جندرێسی عەفرینیش سوبحی رزیق سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێیان ڕفاند کە دەزگایەکی داگیرکەرانە . لەگەڵ رزیق ژمارەیەک هاوڵاتیش ڕفێنران.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریای داگیرکردووە، دەستی بە تاوانی شەڕ ککردووە و لەدژی مرۆڤایەتی کاری نابەجێ دەکات. ڕفاندنی خەڵکی مەدەنی بووە بە کارێکی ڕۆژانە و لە بەرانبەر ئازادکردنی خەڵکی مەدەنی داوای فیدیە دەکەن.

ف.ق