هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئاڤاشین شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە ٢٧ی تەموز لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئاڤاشین شەهید بوون.

راگەیەنراوی هەپەگە لەو بارەیەوە بەم شێوەیەیە:

"لە راگەیەنراوی ٢٨ی تەموزدا ڕامانگەیاندبوو کە لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکدا لە ٢٧ی تەموز بۆ سەر هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هاوڕێکانمان هەڵمەت و تێکۆشەر شەهید بوون. زانیاری لەسەر ناسنامەی هەردوو هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: هەڵمەت کینە

ناو و پاشناو: جەمیل محەمەد

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: ڕابیعە و ئیبراهیم

شوێن و مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین / ٢٧ی تەموزی ٢٠٢٠

نازناو: تێکۆشەر قارەمان

ناو و پاشناو: ڕۆژهات ئاکداغ

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: ئایتەن و ڕەحمی

شوێن و مێژووی شەهادەت: ئاڤاشین / ٢٧ی تەموزی ٢٠٢٠

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدیا هەپەگە باسی ئەوەی کردووە کە هاوڕێکانیان هەڵمەت و تێکۆشەر وەک پێشەنگە بەشەرەفەکانی ئەم تێکۆشان بۆ ئەوەی تێکۆشانی شەهیدان بگاتە سەرکەوتن، گەیشتن پلەی خاوەندارێتیکردن لە ڕەنجی گەورە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە هەڤاڵ تێکۆشەر لە ساڵی ١٩٩٣ لە جۆلەمیرگ و هەڤاڵ هەڵمەت لە ساڵی ١٩٩٨ لە کۆبانێ لەدایکبوون و لە ناو خانەوادە و دەوروبەرێکی وڵاتپاریز و بە عەقڵیەتێکی وڵاتپارێزی گەورە بوون. لە بەرانبەر فشار و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕوویان لە چیاکانی ئازادی کوردستان کردووە و هاوڕێ تێکۆشەر لە ساڵێ ٢٠١٥ دا و هاوڕێ هەڵمەت لە ساڵی ٢٠١٩دا بەشداریان لە ڕێزەکانی گەریلادا کردووە.

هەر دوو گەریلای ئازادی کوردستان بە بڕوایەکی گەورە و بە بەرپرسیاری هەموو ئەرکێکی خۆیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە.

هەپەگە لە کۆتاییدا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان تێکۆشەر و هەڵمەت  و هەموو گەلی کوردی وڵاتپاریز کرد و بەڵێنیدا کە تێکۆشانیان بگەیەنێتە سەرکەوتن.

ف.ق