هەڵەبجەیی: سیاسەتی پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورکە

یەکێک لە بەشدارانی 'کۆڕبەندی نێودەوڵەتی دژی داعش' لە عامودا، پارێزەر و ڕۆژنامەنووس- نووسەر 'سرووش هەڵەبجەیی'بوو کە لە باشوری کوردستانەوە بەشداری کردووە، لە لێدوانێکدا ناڕەزایی نیشان دا بەرانبەر هاوکاریی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک.

چەندین نووسەر، سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشداری 'کۆڕبەندی نێونەتەوەیی دژی داعش' لە ڕۆژئاوا بوون. یەکێک لەوانیش پارێزەر و ڕۆژنامەنووس سروش هەڵەبجەیی لە باشووری کوردستان بوو.

سرووش باسی لەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە ڕۆژنامەوانیی دەکات و دڵخۆشە بەوەی هاتوەتە ڕۆژئاوا. سرووش وتی: "بەڕێوەچوونی کۆڕبەندێکی لەو شێوەیە لە ڕۆژئاوا زۆر گرنگە. لێرە دەست خرایە سەر ئەو برینانەی کە داعش لە جەستەی ژن و ڕۆژئاوای کوردستانی دروست کردووە، هەروەها داعش لە ڕۆژئاوا بە دەستی ژن کۆتایی پێهات، بۆیە ئەم هەرێمە زۆر گرنگە".

سرووش وتی: "ژنانی ئێمە بەو بۆنەیەوە هێزی خۆیان بینی و نیشانیان دا کە دەتوانن بەو هێزە ئەنجام وەربگرن. لە جیهانیان گەیاند نەک تەنیا داعش، بەڵکو لەدژی هەموو کەسێکن کە تیرۆر بکەن و بیانەوێت وڵاتەکەمان داگیر بکەن، ژن هەمیشە وەڵامیان دەداتەوە. لە کۆبانێ، لە شەنگال چەندین شەهیدمان لەو شەڕەدا جەستەی خۆیان فیدا کرد و خاکەکەمانیان ئازاد کرد، ئێمە قەرزاریانیان. ئێمەش دەبێت تا کۆتایی بەرخۆدان بکەین، تێکۆشان بۆ خۆمان بکەینە بنەما و خاوەنداری لە ڕەنجەکەیان بکەین".

"هەتا کۆتایی تەمەنی بەرخۆدانی کرد، بە ڕێزەوە یادی دەکەیەنەوە"

سرووش هەلەبجەیی خەمباریی خۆی دەربڕی سەبارەت بە شەهیدبوونی دیار غەریب 'هەڵمەت'، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە - KCK) کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک لە قەندیل شەهید بوو، ڕاشیگەیاند کە بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکە ئاشکران.

هەڵەبجەیی وتی: "شەهیدبوونی شەهید دیار لە خاکەکەمان، لە قەندیل بۆ ئێمە ئازارێکی قورسە. شەهید دیار شۆڕشگێڕێکی گەورە بوو، شانسی ئەوەم هەبوو کە چەند جارێک دیداری لەگەڵ بکەم. ئەو کاتە ڕەخنەی ئەوەی گرتبوو کە گەلەکەمان وەکو پێویست لەدژی ناڕەوایی ڕانەپەڕیوە. بەڵام هەڤاڵێکی وا بوو کە دەیوت، هەموو کەسێک دەتوانێت لە ڕێگەی هەڵە بگەڕێتەوە و شتی باش بکات بۆ یەکێتی نەتەوەیی. هەتا کۆتایی تەمەنی بەرخۆدانی کرد، بەڕێزەوە یادی دەکەمەوە".

"دەوڵەتی تورک خاکەکەمان داگیر دەکات"

 سرووش هەڵەبجەیی ڕاشیگەیاند، دەوڵەتی تورک باشوور و باکوری کوردستانی داگیر کردووە، پێش هەمووشیان عەفرین، و وتی: "ئێمە دەزانین کە هێرشە داگیرکارییەکان لە عەفرین بە دەستی دەوڵەتی تورکی کران. لە شارەکانی نزیک سنوور، چەتەکانی داعش و دەستە و تاقمە تیرۆریستەکانی دیکە بۆ چارەسەر دەیاننێرن بۆ تورکیا. لە کۆڕبەنەدەکەدا چەندین دکتۆر و ڕۆژنامەوانی بیانی ڕایانگەیاند کە بەچاوی خۆیان ئەوەیان بینیوە. هەندێک جار بە شێوەی فەرمی و هەندێک جاریش بە شێوەی قاچاغ هاوکاریی داعشی دەکرد، بۆ ئەوەی بریندارەکانی چەتەکانی داعشی چارەسەر بکات. ئەو دیمەنانەی کە سوپای تورک و چەتە پێکەوەن بڵاو کرابوونەوە.

ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت خاکەکەمان داگیر بکات. بۆ ئەوە بوو کە قۆناغی ئاشتی ساڵی ٢٠١٤یان تێکدا، کۆمەڵکوژییان کرد و ئێمە بە کارەکەمان لەدژی ئەوە بەرخۆدان دەکەین. ئەردۆغان بەرەو ڕووخانە. دەبێت ئێمە بەرخۆدان لەدژی زهنییەتی حوکمکردنی ئەردۆغان بکەینە بنەما. هیوادارم کە ئێمە بەرخۆدان لەدژی ئەوە وەکو بنەما ببینین و عەفرین لەلایەن ژنانەوە ڕزگار بکرێت. لە باشووری کوردستان سیاسەتی پەدەکە هاوکاریی دەوڵەتی تورکە. بۆیە هێرش دەکرێتە سەر گوند و شارەکانمان".

ک-ش