وڵامی ڕۆژنامە نوسێک بۆ سەربازێکی سوپای تورکیای داگیرکەر

سەربازێکی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناو خاکی سوریا ڕێگری لە ڕۆژنامە نوسێکی سوری دەکات کە ڕوماڵ بکات، ڕۆژنامە نوسکە دەڵێت: ئێرە خاکی سوریا نەک تورکیا.

بەشێک لە سەربازانی سوپای تورکییا داگیرکەر کاتێک لەگەڵ سوپای ڕوسیا لە سەرسنوری نێوان باکورو ڕۆژئاوای کوردستان( سنوری سوریا و تورکیا) دەوریەی هاوبەش بەرێوە دەبەن ژنە ڕۆژنامە نوسیکی کەناڵی (الغد) ڕوماڵی ڕوداوەکە دەکات، بەڵام سەربازێکی تورکیای داگیرلەر هەوڵی ڕیگریکردنی دەدات.

سەربازە داگیرکەرەکە بە ڕۆژنامە نوسکە دەڵیت: ١٠٠ مەتر لە ئێمە دوور بکەوە، لە وڵامدا ژنە ڕۆژنامە نوسکە بە تورەیەوە دەڵیت: ئێرە خاکی سوریا نەک تورکیا بۆ چی دوور بکەوم، کەی من لە ناو خاکی تورکیابووم مافی ئەوەتن هەیە وا بڵیت.