پارتی سووری نەوریج: دەبێت لێکۆلینەوە لە بارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت

بژورنار مۆکسنەس ئەندامی پارتی سووری نەرویج داوای لە وڵاتەکەی کرد لێکۆلینەوەیەکی جدی لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئەنجام بدرێت کە لە لایەن تورکیاوە لە دژی باکور و رۆژهەڵاتی بەکار هێنراوە و وتی، پێویستە ئەم بابەتە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا گۆتۆبێژ بکرێت.

بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی (ABC) بژورنار مۆکسنەس ئەندامی پارتی سووری نەرویج داوای لە وەزیری دەرەوەی نەرویج کرد کە بابەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی تورک، بکات بە بابەتی گۆتۆبێژی وەزیرەکانی دەرەوەی ناتۆو نەتەوە یەکگرتووەکان و وتی:" هەواڵی بەکارهێنانی فسفۆری سپی یان چەکی کیمیایی لە دژی خەڵکی مەدەنی، بابەتێکی گەورەو گرنگەو پێویستە لەم بارەیەوە لێکۆلینەوەیەکی جدی ئەنجام بدرێت."

مۆکسنەس تیشکی خستە سەر هەواڵەکەی نیۆزویک و تایمز کە دەڵێن وەڵاتانی ئەندام لە ناتۆدا لە دژی ئەوەن، لێکۆلینەوە لە بابەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیاوە، بکرێت و داوای لە وەزیری دەرەوەی نەرویجیش کرد کە ئەمە بکات بە بابەتی گۆتۆبێژی کۆبونەوەکانی ناتۆ و لێکۆلینەوە لە تاوانەکانی دژی خەڵکی مەدەنیدا ئەنجام بدرێت و وتی:"وەزیری دەرەوە دەرفەتی ئەو کارەی لەبەردەستدایە و  پێویستە ناتۆش نەبێت بە رێگر لە لێکۆلینەوە لە بارەی ئەنجامدانی تاوانی دژی خەڵکی سڤیل."

پارتی سووری نەرویج لە هەمان کاتدا بابەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیاوە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، وەک پێشنیار بۆ گۆتۆبێژکردن، پێشکێشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد.

ز.ش