چەتەکانی تورک ١٥ ساڵ سزای زیندانیان بەسەر سێ هاوڵاتی گرێ سپیدا سەپاند

گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گرێ سپی کە داگیرکاوە، ١٥ ساڵ سزای زیندانیان بەسەر سێ هاوڵاتی گرێ سپیدا سەپاند.

سەرچاوە هەرێمیەکان لە گرێ سپی داگیرکرا ڕایانگەیاند کە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی سلوک ١٥ ساڵ سزای زیندانیان بەسەر سێ هاوڵاتی گرێ سپیدا سەپاندووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە ناوی ئەو هاوڵاتیانە بەم شێوەیەیە: یاسین محەمەد، محەمەد بەشیر حەمێدی و ئەمین عەبدولەتیف ئیبراهیم.

سەرچاوەکە باسی ئەوەشی کرد کە چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەو سێ کەسەیان بۆ زیندانی ناوچەی هیلوانی پارێزگای ڕوحای باکووری کوردستان گواستووەتەوە.

ف.ق