چەتەکانی داعش لە ڕەقا هێرشان کردە سەر خاڵەکانی کۆنتڕۆڵی قەسەدە

چەتەکانی داعش لە گەڕەکی باسیلی ڕەقا هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی کۆنتڕۆڵی هیزەکانی سوریای دیموکراتیک. فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ئەو ناوچانەی کە داعشی لێیە بۆردۆمان کرد.

لەگەڵ هەڕەشەی دەوڵەتی تورکیا، شانە نووستووەکانی چەتەکانی داعش دەستیان بە جمووجۆڵ کرد.

چەتەکانی داعش کاتژمێر ٢ لە گەڕەکی باسیلی ڕەقا هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی کۆنتڕۆڵی هیزەکانی سوریای دیموکراتیک. بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەکی زۆری چەتەی داعش هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی خاڵەکانی قەسەدەیان دا و لەنێوان هیزەکانی قەسەدە و چەتەکاندا شەڕێکی قوڕس ڕوویدا. فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ئەو ناوچانەی کە داعشی لێیە بۆردۆمان کرد.

لە ناو شاری رەقە ناو بە ناو شەڕ ڕوودەدات.

ف.ق