چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین کەسێکی مەدەنیان کوشت

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دوای ئەوەی لە عەفرین هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی مسلم ئەحمەدیان فراندبوو، دوای هەفتەیەک تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە.

هێرشکردن، رەشەکوژکردن، کردەوەی قێزەوەن و دژی مرۆڤایەتی، رفاندن و لەناوبردنی سروشت، لە لایەن دەوڵەتی فاشیست و رەگەزبەپەرست و چەتە چەپەڵەکانیەوە لەو ناوچانەی داگیری کردوون، بەدەوامە.

چەتە چەپەڵەکانی سوپای فاشیستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە کردەوە قێزەوەنەکانی لە عەفرین. چەتەکان، بەر لە هەفتەیەک هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی مسلم ئەحمەدیان لە ماڵەکەی خۆی بردە دەرەوە و دوای هەفتەیەک لە فراندنی، تەرمەکەی لە لایەن دانیشتووانی ناوچەی جەرابلوسەوە دۆزرایەوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە چەند سەرچاوەیەکی ناوچەی جندرێسی سەر بە کانتۆنی عەفرینەوە بڵاو کراونەتەوە، تەرمی هاوڵاتی مەدەنی بە ناوی مسلم ئەحمەد ناسراو بە ئەبو فەریدیان لە نزیک چەمی جندرێس دۆزیوەتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان رایانگەیاندووە، سوپای داگیرکەر و چەتەکانی، لە ١٤ی گوڵان ئەو هاوڵاتیەیان لە مالی خۆی بردووەتە دەرەوە.

ز.ش