چەتە داگیرکەرەکان سەر و ماڵی هاوڵاتیان تاڵان دەکەن

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەو ناوچانەی کە داگیری دەکەن، سەر و ماڵی هاوڵاتیان تاڵان دەکەن.

هێزەکانی تورکی داگیرکەر ئەو گوند و ناوچانەی کە داگیری دەکەن، تاڵان دەکەن و بەوەش ناوەستن گیرفانی هاوڵاتیان دەبڕن.

دەروێش محەمەد محەمەد و هاوسەرەکەی خەڵکی گوندی جرینی عەین عیسان، کە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ماڵەکەیان سەردانی گوندەکەیان کردبوو، لە لایەن چەتەکانەوە بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکران و دەستیان بە سەر هەموو کەلوپەلەکانیاندا گرت.

هەردوو مڕۆڤە بەتەمەنەکە ڕایانگەیاند، چەتەکان وتیانە، یان کەلوپەلیان دەبێت ڕادەست بکەن، یان ئەوان لەگەڵ خۆیان دەبەن و بەمەش دەردەکەێت، بۆ تاڵان و دزی هاتوون. هەرچیەکیان بەردەست بکەوێت تاڵانی دەکەن. بۆ ئەوەی نەمان ڕفێنن، هەموو شتەکانمان بەوان دا.

ف.ق