ڕژیمی سووریا داوای لە دانیشتوانی ئیدلب کرد کە خۆیان ڕادەست بکەن

ڕژیمی سووریا خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی ئیدلب ئامادە دەکات.هێزەکانی ڕژیمی سووریا لە ڕێگەی فڕۆکەوە نوسراویان بەسەرخەڵکدا بڵاوکردوە وداوای لەدانیشتوانی ئەوشارە کرد کە خۆیان ڕادەستی ڕژیمی سووریا بکەن.

 

هێزەکانی ڕژیمی سووریا لە باکووری رۆژئاوای سووریاوە لە ڕێگەی ئاسمانەوە نوسراو وبڵاڤۆکیان بەسەرشاری ئیدلبدا بڵاوکردەوە. لەنوسراوەکاندا هاتوو:" شەڕکۆتایی پێهاتووە. ئێمە داواتان لێدەکەین کە بە ڕەنگێکی سیاسیانە بەشداری ناوڕێکەوتنەکە ببن.هاوکاری ئێوە لەگەل سوپای سووریا ئێوە لە دەستی تیرۆریستەکان ڕزگاردەکات.ژیانی خۆتان وبنەماڵەکانتان بپارێزن."

ڕژیمی سووریا ڕایگەیاند ئەوچەکدارانەی کە ڕێزلە دەوڵەتی دەوڵەتی یاسایی بگرێت بە پێی پەیمانی ڕێکەوتن، حکومەت لێی خۆش دەبێت.هەربۆیە دەبێت چەکدارەکان خۆیان ڕادەست بکەن.

ئیدلب یەکێکە لەوهەرێمە گەورانەی کە گروپە چەکدارەکانی تێدا ماوەتەوە. چەتەکانی ئیدلب ڕاستەۆخۆ پێوەندیان لەگەل دەسەڵاتی تورکیادا هەیە. دیارە ئامانجی ئیستای ڕژیمی سووریا ئۆپەراسیۆنی ئیدلبە.

ڕژیمی سووریا بە هاوکاری وپشتیوانی ڕووسیا وئیڕان هەرێمەکانی دیکەی سووریایان کۆنتڕۆڵکردووە. هەمووئەوگروپەچەکدارانەی کە لە ناوچەکانی سووریا هەڵ هاتووە ئیستاکە لە ئیدلب جێگیربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی خانەی چاودێری مافی مرۆڤی سووری ڕژیمی سووریا بۆ ئۆپەراسیۆنی ئیدلب هێزی پشتیوانی ڕەوانە کردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە دەرەنجامە مرۆییەکانی ئەو شەڕە کردووە. شیمانەدەکرێت زیاتر لە٢میلیۆن ونیو مرۆڤ لەئیدلب بوونیان هەبێت. تورکیا کە پاراستنی چەتەکان دەکات، داوا لە ڕووسیا دەکات کە پێش لەو ئۆپەراسیۆنە بگرێت.

ک-ش