ڕۆمانی 'پەپولەی ئازادی'ژیان و تێکۆشانی شیرین عەلەمهوولی لەچاپ درا

چیرۆکی ژیان و تێکۆشانی شیری عەلەمهوولی ژنە تێکۆشەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نووسینی ئەحمەد بلوکی لەلایەن دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی قەندیل چاپ و بڵاوکرایەوە.

چیرۆکی پەپولەی ئازادی کە نووسینێکی ئەدەبییە و لە کەش وهەوای سەخت و خنکێنەری بەندیخانەدا بەقەڵەمی ئەحمەد بلوکی نووسراوە. ئەم ڕۆمانە ٥هەمین کاری ئەم نووسەرەیە ولەڕاستیدا تەنیا کتێبی ئەو نووسەرەیە کە توانیویە لە ژێر فشاروسانسۆری بەندیخانەدا دەربازی دەرەوە ببێت و لەچاپ بدرێت.

ئەم چیرۆکە لە چوارچێوەی ژیان و تێکۆشانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و شۆرگێڕی شەهید شیرین عەلەمهوولی داڕێژراوە.

نووسەری چیرۆکەکە بەهۆی چالاکی سیاسی لە بەندیخانەکانی ڕژیمی تورکیادایە، نووسەر توانیویەتی بە ژیان کردن لەوەها دۆخێکدا و شێوازی شەهید بوونی شیرین نووسینێکی باش بئافڕێنێت.

ئەم چیرۆکە لە ١٢٠ لاپەرە لە لایەن دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی قەندیل و بە پشتگیری کۆمڵگەی ئازادی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار چاپ کراوە.

ک-ش