ژمارەی کوژراوانى تەقینەوەکەى عەزاز بۆ ١٩ کەس بەرزبوویەوە

عەزاز کە لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوى تیادا تەقییەوە و بەپێى دوایین ئامارەکان ژمارى کوژراوانى تەقینەوەکە بۆ ١٦ کەس بەرزبووەتەوە.

رێکخراوی چاودێریى مافەکانى مرۆڤی سوریا رایگەیاند، ژمارەى ئەوکەسانەى لە تەقینەوەکەى یەکشەممە لە عەزازدا کوژراون گەیشتووەتە ١٦ کەس.

ئەو رێکخراوە راشیگەیاندووە، بەلانیکەمەوە ٢٠ کەسی تر لەو تەقینەوەیەدا بریندار بوون.

بەپێى ئامارەکانى پێشتر، لەو تەقینەوەیەدا ١٦ کەس کوژرابوون.

تاوەکو ئێستا هیچ کەس، یان لایەنێک بەرپرسیاریى ئەو تەقینەوەیە لە ئەستۆ نەگرتووە.

 

ر.م