ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی شەهبا گەیشتە ٦ کەس

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی ئەو مینەی کە دوێنێ لە تەل رەفعەت بە بنەماڵێکی عەفرینییدا تەقییەوە گەیشتە ٦ کەس

دوێنی لە کاتژمێر١٨:٠٠ لە ناوچەی تەل ڕەفعەت-ی کانتۆن-ی شەهبا مینێک-ی چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە بنەمالەیەکی عەفرین-یدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا ٤ هاووڵاتی شەهید بوون و٤ هووڵاتی دیکەش برینداربوون.

 لە ناو بریندارەکاندا کە بە سەختی بریندار بوون دوو منداڵ بە ناوەکانی محەمەد عەلۆ و فەواز عەڵۆ  ئەمڕۆ بە هۆیی سەختی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانەی ئاڤرین لە گوندی فافین-ی شەهبا شەهید بوون، بەم جۆرە کۆیی شەهیدانی ئەو قەوینەوە گەیشتە ٦ کەس.

دوینێ  گولێ محەمەد موستەفا تەمەن ٥٥ ساڵان، مونا عومەر فەواز تەمەن ١٠ ساڵان، محەمەد فەرید تەمەن ١٤ ساڵان و حومەر فەواز-ی تەمەن ٣٥ ساڵ لە تەقینەوەکەدا شەهید بوون.

ک-ش