کاروانێکی هاوبەشی ئۆتۆمبیلەکانی سەربازیی روسیاو تورکی داگیرکەر بەردباران کرا

هاوڵاتیانی رۆژئاوای کوردستان لە گوندێکی ناوچەی گرکێ لەگێ کاروانێکی هاوبەشی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی روسیا و تورکی داگیرکەریان بەردباران کرد.

دانیشتوانی گوندی دێرنا ئاغای سەر بە ناوچەی گرکێ لەگێ کاروانێکی هاوبەشی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی سوپای روسیا و تورکی داگیرکەریان بەردباران کرد.

دوای ئیمزاکردنی پەیمانی نێوان حکومەتی روسیا و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ئێستادا لە رۆژئاوای کوردستان کاروانی هاوبەشی زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سەربازیی سوپای روسیا و تورکی داگیرکەر، دەگەڕێن.

لە هەموو گوند و ناوچەیەک کە توشی هاوڵاتیان دەبن، لە لایەن هاوڵاتیانی مەدەنیەوە بەردباران دەکرێن، ئەویش وەکو شەرمەزارکردنیان لە داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان.

ز.ش