کۆبوونەوەی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە دووهەمین رۆژیدا بەردەوامە

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دووهەم رۆژیدا بەردەوامە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیدا.

کۆبوونەوەکە دوێنێ لە ناوەندی چاند و هونەری شاری رەقا دەستی پێکرد و تێیدا کاروباری ساڵی ٢٠١٩ی حەوت بەڕێوەبەرایەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گۆتۆبێژ کران. ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریا دیمۆکراتیک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی دەزگاکانی راگەیاندن بەڕێوە دەچێت و بە پێی زانیارییەکان لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیارە پرۆژە و پلانەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەستنیشان و گۆتوبێژ بکرێن.

لە یەکەمین رۆژی کۆبوونەوەکەدا رووداو و بارودۆخی ساڵی رابردووی ناوچەکە گۆتۆبێژی لەبارەوە کرا. لەم چوارچێوەیەدا ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون، ئەو کاروچالاکییانەی ئەنجام دراون و رێنوێنییەکان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا، گۆتۆبێژ کران.

ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لەوە کردووەتەوە، گرنگییەکی بدرێت بە خزمەتگوزارییەکانی بواری پەرەوەدە و کەلتوری و تەندروستی.

ز.ش