گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی دیكه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ڕۆژی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر له گردی كۆردینه دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دا.
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی دیكه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ڕۆژی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر له گردی كۆردینه دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دا.
گه‌ریلا تی ڤی ئه‌مڕۆ دیمه‌نی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار)ی بڵاوكرده‌وه كه ڕۆژی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر له دژی سه‌ربازانی توركیا له گردی كۆردینه-ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ ئه‌نجامیان دا. هه‌په‌گه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، له‌و چالاكییه‌دا به‌تووندی له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی دوژمن دراوه و ٦ سه‌رباز كوژراون.
«ڕێكه‌وتی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٩:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی گردی كۆردینه-ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی سه‌ربازانی سه‌ر گرده‌كه درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٦ سه‌رباز كوژراون. سوپای توركی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ر، هاوه‌ن و ئۆبوس بۆمبارانی ناوچه‌كه ده‌كات.»
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) به‌بۆنه‌ی ئه‌م چالاكییه پیرۆزبایی له‌و گه‌ریلایانه كردبوو كه ئه‌م چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه.
دیمه‌نی چالاكییه‌كه:
s.m