گوندەکانی گرێ سپی تۆپباران دەکرێن

ئێوارەی ئەمڕۆ گوندی مابوجای سەر بە گرێ سپی تۆپباران کرا. بە پێی زانیاریەکان ناوەندی گوندەکە بووەتە ئامانجی تۆپبارانەکە .

ماوەیەکی کورت بەر لەو تۆپبارانە، گوندی قزەلیش تۆپباران کرابوو.

نیوەڕۆی ئەمڕۆش بە هەمان شێوە سوپای داگیرکەر، گوندەکانی سلیپ، سۆفیان و قزەلیان بۆ جارێکی دیکە تۆپباران کردبوو.

ز.ش