'گۆشەگیری تاوانی دژی مرۆڤایەتیە'

موراد مەلەت سەرۆکی ئیهادەی وان ڕایگەیاند، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، تاوانی دژی مرۆڤایەتیە.

موراد مەلەت سەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ناڕەزایی بەرامبەر گۆشگیری سەر ئۆجالان پیشاندا.

مەلەت رایگەیاند، گۆشەگیری تاوانێکی قوڕسە کە لەدژی مرۆڤ ئەنجامدەدرێت و لە ناو یاسا، دەستوور، پیوانەی کۆمەڵایەتی و یاساییدا جێگای نابێتەوە.

مەلەت وتی، کردەوەیەکی دژی مرۆڤایەتی لە تورکیا لەدژی مرۆڤایەتی بەڕێوەدەبرێت و وەبیریهێنایەوە کە گۆشەگیری سەر ئۆجالان ڕۆژ بە ڕۆژ قوڕستر دەکرێت.

مەلەت باسی ئەوەی کرد، گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان بە تەنیا گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان نییە. تاوانێکی قوڕسە چونکە هەموو کەسێک پێویستی بە بۆچوونەکانی ئۆجالان هەیە و خۆشی دەوێت. لە هەمان کاتدا گۆشەگیری ڕێبازێکی ئەشکەنجە و هەتا ئەشکەنجەیە.

'هیچ بیانوویەکی یاسایی نییە'

مەلەت وەبیریهێنایەوە کە ئەوان زۆر جار ئاماژەیان بە زیانەکانی گۆشەگیری بۆ سەر دیموکراسی تورکیا کردووە و داوای کرد گۆشگیری هەڵگیرێت و وتی، "گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان بە گوێرەی هیچ یاسا و دەستوورێک نییەو ئامانجی سیاسی دەسەڵاتی لەپشتەوەیە و بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی بەکاردەهێنرێت. گۆشەگیری سەر ئۆجالان گۆشەگیری سەر کۆمەڵگایە."

مەلەت ئاماژەی بەوەکرد، لەنێوان ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ دا بینرا هەم تورکیا و هەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا چەند پێویستیان بە بۆچوونەکانی ئۆجالان هەیە و وتی، "دیاربوو قسەکان و بۆچوونەکانی ئۆجالان تا چ ڕادەیەک کاریگەری لەسەر ئاشتی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت. بەڵام دەسەڵاتی سیاسی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ڕاگرت و دەیەوێت پەیوەندی ئۆجالان و کۆمەڵگا بپچرێنێت."

'گۆشەگیری تاوانی دژی مرۆڤایەتیە'

مەلەی ئەوەی خستەروو، لە ئێستادا لە چوار لای تورکیا شەڕی ساردی دەرونی و شەڕ بەردەوامە. لەم دۆخەدا ئاشتی گرنگە. بۆ ئەوەی تورکیا ببێتە، نووژەن، پێشکەوتوو و دیموکرات، ئاشتی بەرەوپێشەوەبڕوات، چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ ئۆجالان پێویستە. شەڕی دەرەوەی تورکیا نە ئاشتئ و نە دیموکراسی ناهێنێتە ناو تورکیا. تا چاوپێکەوتنەکان دوابخرێت، مرۆڤی زیاتر دەمرن. ئێمە لێرەوە جارێکیتر بانگ دەکەین، گۆشەگیری تاوانی دژی مرۆڤایەتیە. ئێمە بینیمان گۆشەگیری فیزیکی دەبێت بکرێت، بەڵام گۆشەگیری ڕوحی و هەستیاری هیچ کاتێک قبوڵناکرێت. بۆ ئەوەی لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتیەکی هێژا دروست ببێت، پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت و دانوستانەکانی لەگەڵ ئۆجالانیش دەستپێبکرێتەوە.

ف.ق