گەریلاکان لە بارزان و جۆلەمێرگ گورزیان لە داگیرکەر دا
گەریلاکانى هەپەگە لە هەرێمى بارزان لە باشووری کوردستان و لە هەرێمى سنووریى جۆلەمێرگ لە دژی هێزەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا.
گەریلاکانى هەپەگە لە هەرێمى بارزان لە باشووری کوردستان و لە هەرێمى سنووریى جۆلەمێرگ لە دژی هێزەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا.
بەپێى زانیارییە گەیشتووەکان لەو هەرێمانەوە، گەریلاکانى هەپەگە لە تەپەی خودێ لە هەرێمى بارزان لە باشووری کوردستان و لە جۆلەمێرگ لە دژی هێزەکانى تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
راگەیاندرا، ئەو چالاکییەی شەوی هەینى ئەنجامدراوە و دوژمن کوژراو و برینداری زۆری لێکەوتووەتەوە، بەڵام لەبارەى ئاماری وردی ئەو چالاکییانەوە زانیارییەکى روون لە بەردەستدا نییە.
ر.م