گەریلا تیڤی دیمەنى چالاکییەکەى چەلێى بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیی رۆژی ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ / ٦ی خەرمانانی هێزەکانى گەریلای لە ناوچەى چەلێ بڵاوکردەوە، کە ئۆتۆمبێلێکى سوپای تورکی تیادا کرایە ئامانج و تۆتۆمبێلەکە تێکشکێنرا و ٢ سەرباز کوژران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیاندراوەکەى هەگەپە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید باگەڕ و شەهید رۆنیا دا رۆژی ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ / ٦ی خەرمانان و لە کاتژمێر ١٢:٣٠ دا لە دژی ئۆتۆمبێلیکى سوپای کۆماری تورکیاى داگیرکەر لە سەر رێگاى نێوان شاخی شەهید گولباها و شەید زەکی لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەرکەوتوانە ئۆتۆمبێلەکەى دوژمن تێکشکێنرا و بەو هۆیەوە ٢ سەرباز کوژران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون. دواى چالاکییەکە سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر بە تۆپ و هاوەن دەستیکرد بە بۆردومانکردنى ناوچەکە و کوژراوان و بریندارانى خۆی لە هەرێمەکە گواستەوە. یەکینەکەى ئێمە، کە ئەو چالاکییەى ئەنجامدا بە سەلامەتى و بە بێ زیان گەیشتنەوە بارەگاکەى خۆیان".

ژ.ت