یه‌په‌گه‌ شه‌هیدبوونی ژنه‌شه‌ڕڤانێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ڕاگه‌یاند

یه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، ٤ شه‌ڕڤانیان له‌ ڕۆژانی ١١-١٢ی ئه‌یلوول\٢٠-٢١ی خه‌رمانان شه‌هید بوون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ناسنامه‌ی ٤ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ١١-١٢ی ئه‌یلوول\٢٠-٢١ی خه‌رمانان شه‌هید بوون.

یه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند: «ڕۆژی ١١ی ئه‌یلوول\٢٠ی خه‌رمانان له‌ ناوچه‌ی ته‌بقا ٣ هه‌ڤاڵی ژن له‌ كاتێكدا ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد، به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه‌ شه‌هید بوون. هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵێكی دیكه‌مان به‌هۆی نه‌خۆشی ژیانی له‌ده‌ستدا.»

«ئێمه‌ به‌ ڕێزدارییه‌وه‌ یادی ئه‌و ٣ هه‌ڤاڵه‌ی خۆمان كه‌ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و هه‌ڤاڵێكمان كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ شه‌هید بوون، ده‌كه‌ینه‌وه‌. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیدان كه‌ ئازادی بوو، به‌ سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.»

له‌نێو ئه‌و ٣ ژنه‌شه‌ڕڤانه‌ی یه‌په‌گه‌ كه‌ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ شه‌هید بوون، ژنه‌شه‌ڕڤانێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ناسنامه‌كه‌یه‌تی:

ناسناو: بێریتان نوودا

ناو و پاشناو: ڕازیه‌ كه‌چارۆنی

ناوی دایك: كوبار

ناوی باوك: یوسف

شوێنی له‌دایكبوون: مه‌حله‌می (ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان)

شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ته‌بقا - ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨

s.m