یەپەژە یادی فەرماندار زین كۆبانی كردەوە

فەرماندەیی گشتی یەپەژە بە لێدوانێك زین كۆبانی هەڤاڵ و هاورێی خەباتیان بە ڕێزەوە یاد كردەوە كە لە 13ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا لە ناوچەی سلووك بە هۆی هێرش و داگیركاریەكانی دەوڵەتی تورك شەهید كرا.

لە لێدوانەكەی یەپەژەدا زین كۆبانی وەكو ژنێكی خۆڕاگر و فەرماندەی سەردەم و كەدكاری شۆرش پێناسە كرا و ڕاگەیێندرا كە یەپەژە لە كەسایەتی ئەو فەرماندەیەدا، گشت لایەنگر و دڵدارانی شۆرشی مرۆڤایەتی و شەهیدانی ڕێگای پاراستنی نرخی مرۆڤایەتی و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی بە ڕێزەوە یاد دەكاتە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی هاوڕێی خەباتیان زین كۆبانی و گەلانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و تەواوی ژنانی تێكۆشەر دەكەن كە لە سەر رێڕەوی هەموو زینەكان خەبات دەكەن و جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە ئەوان بەڵێنی هاوسۆزی خۆیان بۆ شەهیدەكانیان دووپات دەكەنەوە.

یەكێك بوو لە تێكۆشەرانی سەرەتای شۆڕش

لە لێدوانەكەدا باس لەوە دەكات كە لە ساڵی 2011 دا كاتێك تۆی شۆڕش دەچێندرا هەڤاڵ زین بە بەشداریكردنی خۆی بوو بە یەكەمین تۆی شۆڕش و دەستپێكردنی تێكۆشینی ئازادی و بەم شێوەیە باس لە ژیانی دەكات: هەڤاڵ و هاوڕێی خەباتمان زین كۆبانی لە ساڵی 2011 دا لە شاری كۆبانی كە بە وارگەی خۆڕاگری ناسراوە بەشداری ڕیزەكانی شۆڕش بوو. لە عەفرینەوە بگرە تا دێرك لە ماوەی 9 ساڵدا خەباتێكی بێوێنەی كرد. هەڤاڵ زین لە ناو بنەماڵەیەكی وڵاتپارێزدا پەروەردە بوو و لە تەمەنێكی بچووكەوە ئاشنای ئێش و ئازاری گەلەكەی بوو. لە چوراچێوەی ئەم تێكەیشتنەدا بڕیار دەدات ببێتە تیكۆشەر و پێشەنگی گەلی خۆی. لە سەرەتای شۆڕشەوە هەوڵ و ماندووبونێكی زۆری دا بۆ رێكخستنی گەنجان و بەشداریكردنی ژنان لەم شۆڕشەدا. دڵ و دەروونی بە رووی سەختیەكانی گەڵدا كردەوەو بوو بە هیواو مۆڕاڵ و هێز بۆ گەلەكەی.

لە ساڵی 2013 دا كاتێك رێكخراوە تیرۆریستی و چەتەكانی داعش هێرشەكانیان بۆ سەر گەل دەست پێ كرد هەڤاڵ زین یەكێك بوو لە هەڤاڵە سەرەتاییەكان كە بەشداری شەڕی دژی داعشدا بوو. هەڤاڵ زین لەو ساڵەدا لە سەرێكانی بەشداری لە شەڕی دژ بە چەتەكانی ئەلنوسرە بوو و ڕۆڵێكی گرینگی گێڕا. هەروها لە دژی داگیركاری چەتەكانی داعش لە كۆبانی و سلۆك و شەداد و منبجیش لە بەرەی جەنگدا جێی خۆی گرت.

لە شەڕی كۆبانی سەرەڕای ئەوەی لە قۆلیەوە بریندار دەبێت نەیكرد بە كێشە و تا كۆتایی خاوەن كەسایەتێكی بەبڕیار هیواو باوڕ بوو. بۆئەوەی تۆڵەی شەهیدانی كۆبانێ بسێنێتەوە چوو بۆ بەرەكانی شەڕ ل منبج. هەڤاڵ زین بەو بڕوایەوە دەژیا كە چەتەكانی داعش لەناو دەچن و ئەم بڕوایەی لە دڵی هەڤالانیشیدا دەچەسپاند. ئەوەی هەڤاڵ زین بڕوای پێ هەبوو لە دوایین ئۆپڕاسیۆنی لەناوبردنی داعش لە دێرزۆر بە ئەنجام گەیشت. لەناوچوونی داعش هیوای هەموو شەهیدان بوو، هەڤاڵ زین و هاوڕێكانی لە ژێر فەرماندەیی ئەو دا بە هەوڵ و تێكۆشینی زۆرەوە ئەم سەركەوتنە مێژوویەیان پێشكێشی شەهیدان كرد.

كەسایەتی هەڤاڵ زین، لە شەڕو ژیاندا بۆ هەموو شەڕڤانانی یەپەژە نمونەیەك بوو. هەمیشە لە نێو ژیاندا بۆ مۆڕاڵ و بەجۆش بوو. هەم فێركەر بوو هەم فەرماندەیەكی سەربازی بوو. بەو تایبەتمەندییەی كە هەیبوو جێگایەكی تایبەتی لە نێو هاوخەباتەكانیدا دروست كردبوو. كاتێك لە نێو ئەكادەمیاكانی پەروەردەكردندا جێی گرت، بە سەدان هاوخەباتی ژن و پیاوی پەروەردە كرد و بۆ ئەوەی شەرڤانی بەهێز ئامادە بكات هەمیشە هەوڵێكی زۆری دەدا. بۆ ئێمە لەدەستدانی هەڤاڵ زین بێگومان زیانێكی گەورە بوو. كەسایەتی هەڤاڵ زین بۆ ئێمە دەبێتە نمونەی تێكۆشان و بڕیار و ژیانێكی ئازاد.

لەسەر ئەم بنچینەیە ئێمە وەكو یەكینەكانی پاراستنی ژنان یەپەژە دووپاتی دەكەینەوە هەتا ئەو رۆژەی رۆحی شەڤین و هەبوون و رۆسیار و تێكۆشین و ئاڤێستاو زینەكان لە دڵ و مێشكماندا بمێنێت، تێكۆشین و خۆڕاگریمان بەردەوام دەبێت. هەر شەهید كە دەدەین، ئەرك و بەرپرسیارێتی بۆ ئازادی گەلان لەسەر شانمان زیاتر دەبێت. ئێمە بەم زانست و بەرپرسیاری مێژوویەوە شەهیدبوونی هاوخەبات و هەڤاڵمان زین كۆبانی و تەواوی شەهیدانی خۆڕاگریمان یاد دەكەینەوە. شەهیدەكانمان فەرمانی یان ژیانێكی شەرەفمەندانە یان ژیانێكی شەرەفمەندانەیان پێ كردووین. ئێمەش بۆ ئەوەی ئەم فەرمانە جێبەجێ بكەین هەرچیەك لەدەستمان بێت دەیكەین.

ئێمە لەسەر ئەم بنچێنەیە جارێكی دیكە لە كەسایەتی شەهید زین كۆبانیدا گشت شەهیدانی شۆڕشی ئازادی و خۆڕاگری شەرەفمەندانەمان بە ڕێزەوە یاد دەكەینەوە. هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكانمان دەكەین و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی گەلی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و بنەماڵەی هەڤاڵ زین دەكەین.

ف.ق