یەپەژە یادی ٥ شەهیدی بەرخۆدانی سەردەمی کردەوە

فەرماندەیی گشتی یەپەژە یادی ٥ شەڕڤانی بەرخۆدانی سەردەمی کردەوە و ڕایگەیاند، لەسەر ڕێچکەی شەهیدان بەرخۆدان گەشتر دەکەن.

فەرماندەیی گشتی یەپەژە لە ڕاگەیەنراوێکدا یادی ٥ شەڕڤانی بەرخۆدانی سەردەمی کردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی یەپەژە بەم شیوەیەیە:

"ئێمە لە کەسایەتی شەهید زەنوبیا، سلاڤا، نوودا، ئاریەن و ئاڤاشین دا، بەڕێزەوە یادی شەهیدانی بەرخۆدانی شەرەف و ئەو منداڵانەی کە لە تل ڕەفعەت لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورک شەهید بوون، دەکەینەوە. جارێکیتر بەرامبەر قاڕەمانێتی و ڕوحی فیدایی شەهیدانی شۆرشی ئازادی، بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە دووبارە دەکەینەوە. هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادەی ١٢ هەڤاڵمان و خانەوادەی منداڵان کە شەهیدکران، دەردەبرین و سەرەخۆشیان لێدەکەین.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە هێرشەکانی بە ئامانجی داگیرکەری، فاشیزم و قڕکردن بەردەوامی پێدەدات. لەگەڵ هاوکارەکانیان هەوڵ دەدەن گەلانی سوریا قڕبکەن و هەموو رێبازێکی قێزەونیش بەکاردەهێنن. هێرشی دڕندانەی ئەم دواییە لە عەفرین و بەئامانجگرتنی منداڵەکانمان، نیشانەی نەفرەتی بەرامبەر گەلەکەمانە. هێڵی شەهیدەکانمان بەرامبەر ئەم پلانگێڕیە قڕکەرەی دەوڵەتی تورک، هێڵی فراوانکردن و گەورەکردنی تێکۆشانە. هێڵی پاراستنی وڵات و دەستکەوتەکانە کە بە خوێنی شەهیدان بەدیهاتوون.

هاورێ زەنوبیا، هەڤاڵێکی منبج بوو. کاتێک چەتەکانی داعش منبجیان داگیرکرد، باوکی لە ئەنجامی بۆردوماندا گیانی لەدەستدا. براکەشی دوای ئەوەی منبج ڕزگارکرا، بەشداری لە ڕیزەکانی ئاسایشدا کرد و لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی چەتەکاندا، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو. هەڤاڵمان زەنوبیا، بۆ ئەوەی تۆڵەی شەهیدانی ڕزگاری منبج و باوک و براکەی بکاتەوە، بەشداری لە ڕیزەکانی یەپەژەدا کرد. بە ڕەنج و خەباتێکی گەورە بەشداری لە شەڕی شەرەفدا کرد و بوو بە سمبول و پێشەنگێکی تێکۆشان.

هەڤاڵ نووداش هەڤاڵێکی عەرەبمان بوو و خەڵکی منبج بوو. ئەو و براکەی بەیەکەوە لەناو ڕیزەکانی تێکۆشاندا بۆ پاراستنی گەل و وڵاتەکەیان خەباتێکی گەورەیان کرد. هەڤاڵ نوودا لە تەمەنی گەنجێتیدا بریاری دا بەشداری لە ڕیزەکانی ئێمەدا بکات. بۆ ئەوەی بگاتە ئاستی ژنێکی ئازاد هەموو کاتێک لە گەڕان و خەباتدا بوو.

هەڤاڵان، ئاریەن، سلاڤا و ئاڤاشین،لە سەرێکانی لە شەڕی بەرخۆدانی شەرەفدا خەبات و فیداکاریەکی گەورەیان بەڕێوەبرد. هەڤاڵەکانمان لە ناو فەوجی خۆسەری شەهید زیلان ئامەد دا جێی خۆیان گرت و لە گەڕەکی هەوارنای شاری بەرخۆدێری سەرێکانی لەبەرامبەر هێرشی قوڕسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک داستانی فیداکاری و قاڕەمانێتی گەورەیان نووسیەوە. لەسەر رێچکەی پێشەنگ و فەرماندەی بەرخۆدانی سەردەم شەهید زیلان عەفرین، ڕوحی تۆڵەکردنەوەیان گەورەتر کرد.

ئیدی شۆرشەکەمان لە کەسایەتی ژنانی کورد و عەرەبدا بە یەکێتی خۆش و برایەتی گەلی کورد و عەرەب جێی خۆی گرتووە. ئەم راستیە بەرهەمی پێشەنگ و قاڕەمانە شەهیدەکانمانە. بە خەباتی شەهیدەکانمان پلانی دەولەتی تورکی داگیرکەر بەرامبەر گەلان کە بەرامبەر یەکتر بەکاریان بهێنێت، پووچ بووە.

بۆ ئەوەی خەون و خەیاڵی شەهیدەکانمان کە یەکێتی گەلانە بەجێبهێنین، یادی شەهیدانی بەرخۆدانی شەرەف و هەموو شەهیدانی ئازادی دەکەینەوە. هەر شەهیدێک بریارمان بۆ تێکۆشان بەهێزتر دەکات. ئێمە تێکۆشانمان لەسەر هێڵی شەهیدان گەورە و فراوان کرد. ئێمە لەئیستابەدواوە بۆ ئەوەی خاوەندارێتی لە شەهیدەکانمان بکەین، ئامادەین هەموو باجێک بدەین.

لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە جارێکیتر لە شەخسی هەر ٥ هەڤاڵە ژنەکانمان، یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی شەرەف و هەموو شەهیدانی ئازادی دەکەینەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەکانیان، گەلەکەمان لە عەفرین و هەموو گەلی بەرخۆدێری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین."

ف.ق