یەپەگە: شانەیەکی نووستوی داعشی بێکاریگەر کرا

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە - YPG) رایگەیاند، شەڕڤانەکانیان لە نێوان حەسەکە و دێرەزۆر لە دژی شانەیەکی داعش، کە ئامادەکاریی هێرشێکیان دەکرد ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا. یەپەگە ڕاشیگەیاند، شانە نوستوەکەی داعش بێکاریگەر کراوە.


ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە - YPG) لەبارەی ئۆپەراسیۆنێک لە دژی شانە نوستوەکانی داعش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

یەپەگە ئاماژەی بەوەکرد: "کاتێک ئاشکرا شانە نوستووەکەى داعش ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانى هێرش و تەقینەوە ئەنجام  دەدات، ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوانە لە دژیان لە نێوان حەسەکە و دێرەزۆر دا ئەنجام درا. ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن یەکینە تایبەتەکانی ئۆپەراسیۆنەوە لە دژی شانەکە بەڕێوەچوو، کە دەیخواست لە جەژندا هێرشی تەقاندنەوە ئەنجام بدات. لە ئۆپەراسیۆنەدا شانەکە بێکاریگەر کرا و پلانەکەیان پووچەڵ کرایەوە و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر تەقەمەنیدا گیرا".

ژ.ت