یەپەگە: لەدژی بەرفراوانکردنی داگیرکەریی هیچ هێزێک بێدەنگ نابین!

فەرماندەیی گشتی یەپەگە، لە دووەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "لەدژی بەرفراوانکردنی داگیرکەریی هیچ هێزێک بێدەنگ نابین".

لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی گشتی یەپەگەدا هاتووە: "لەدژی بەرفراوانکردنی داگیرکەریی هیچ هێزێک بێدەنگ نابین. لەگەل ئەو دۆخەی عەفرین، ڕایدەگەیەنین کە بە ئامانجی ڕزگارکردنی عەفرین و گەلەکەمان، لە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورەدا دەبین. ڕایدەگەیەنین کە هەڵوێستی بەرخۆدێرانەمان لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەر کە زمانی داگیرکەریی بەکار دەهێنێت و هێرشە داگیرکارییەکانی بەرفراوانتر دەکات، لە هەموو کاتێک زیاتر ئاشکرای دەکەین کە بەهاکانی گەلەکەمان و دەستکەوتەکانی شۆرش دەپارێزین".

فەرماندەیی گشتی یەپەگە تیشکی خستە سەر ئەو تایبەتمەندییانە:

'بەبێ ناسینی سنوور هاوڵاتیان کۆمەلکوژ دەکرێن'

"ماوەی دوو ساڵە کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە داگیرکردنی عەفرین، لە ناوچەکەدا بە هەموو جۆرە بێمافییەک، کردەوەی نامرۆیی و مافی مرۆڤ و گۆڕینی دیموگرافی جێبەجێ دەکرێت. داگیرکاریی بە عەفرین دەستی پێکرد، بە گرێ سپی و سەرێ کانی بەردەوام دەکات و لە بەرامبەر گەلەکەمان و گەلانی باکوری سوریا بەبێ ناسینی سنوور هاوڵاتیان کۆمەڵکوژ ەکات.

'گۆڕینی دیمۆگرافی لە عەفرین ئێستا لە گرێ سپی و سەرێکانیش دەکرێت'

دەوڵەتی تورکی داگیر کە هەموو هێزی خۆی بۆ نیشاندانی داگیرکەریی بەکاردێنێت، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە پێشکەوتنەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕووخاندنی پێشکەوتنە دیموکراتیکییەکان کە گەلەکەمان لە دەوروبەری پێکەوەژیان و ئازادی دروست کردووە، لە بەرامبەر خاکی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان پیلانگێڕیی و هێرشە داگیرکارییەکانی ڕۆژی بەرۆژ فراوانتر دەکات. داگیرکاریی و گۆرینی دیمۆگرافی کە ئەمرۆ ڕۆژ بەرۆژ زیاتر جێبەجێی دەکات بەردەوامیدانە بە داگیرکاریی دوو ساڵ لەمەوبەر کە لە دژی عەفرین جێبەجێی کرد. ئەمرۆش لە شاری گرێ سپی و سەرێکانی ئەو داگیرکارییە فاشیزم بەرفراوان دەکات و دیمۆگرافیای ناوچەکە دەگۆڕێت.

بێدەنگن

خاکی عەفرین بە هەموو شێوەیەک پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پاکتاوی ئەتنیکی بە شێوەیەکی سیستماتیک و تاڵانکردنی سامانی شارەکە و گەلەگەشی تێدا بەڕێوەدەچێت. جوگرافیای عەفرین لە ئەنجامی کردەوە فاشیستییەکانی دەوڵەتی تورک ڕووبەڕووی ئەو دۆخە بوەتەوە و هەموو جیهانیش وەک چۆن بۆ داگیرکاریی گرێ سپی و سەرێ کانی بێدەنگ بوو، بۆ عەفرینیش ئەوە دوو ساڵ تێپەری بەسەر داگیرکارییەکەیدا، هێشتا ئەو داگیرکارییە ڕەوا دەزانن و هیچ کاردانەوەیەکیان لە بەرامبەر ئەو داگیرکارییە نیشان نەداوە.

'لەدژی بەرفراوانکردنی داگیرکاریی بێدەنگ نابین'

ئێمە وەکو یەپەگە و یەپەژە، لە بەرامبەر بەرفراوانکردنی داگیرکاریی هیچ هێزێک و فاشیستێک بێدەنگ نابین. لەگەل ئەو دۆخەی عەفرین، ڕایدەگەیەنین کە بە ئامانجی ڕزگارکردنی عەفرین و گەلەکەمان، لە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورەدا دەبین. ڕایدەگەیەنین کە هەڵوێستی بەرخۆدێرانەمان لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەر کە زمانی داگیرکەریی بەکار دەهێنێت و هێرشە داگیرکارییەکانی بەرفراوانتر دەکات، لە هەموو کاتێک زیاتر ئاشکرای دەکەین کە بەهاکانی گەلەکەمان و دەستکەوتەکانی شۆرش دەپارێزین. بەو بۆنەیەوە یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم بەرز ڕادەگرین و بەڵێنی ڕزگارکردنی عەفرین بۆ هەموو گەلەکەمان دووپات دەکەینەوە. بۆ گەڕانەوەی گەلەکەمان بۆ سەر خاکە پیرۆزەکەیان بە هەموو شێوەیەک لە تێدەکۆشینی خۆمان بەردەوام دەبین".

ز.ش