یەپەگە: لە بەرانبەر هێرشە دواکەوتووەکان شۆڕشی ڕۆژئاوا دەپارێزین

فەرماندەیی گشتی یەپەگە بەبۆنەی ٨مین ساڵیادی شۆرشی ڕۆژئاوا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی،"ئێمە وەک هێزی یەپەگە بۆ پاراستنی شۆڕش و گەلەکەمان، تا دوایی دلۆپی خوێنمان تێدەکۆشین."

فەرماندەیی گشتی تەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بەبۆنەی ساڵیادی شۆرشی ١٩ی تەموزی ڕۆژئاوا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی یەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لەسەر شۆڕشی ١٩ی تەموز ٨ ساڵ تێپەڕ بوو. لە ٩مین ساڵی شۆڕشدا لەگەڵ هەموو هێرشی داگیرکاری، شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ هەموو گەلانی جیهان هیوایەکی گەورەیە. هێلێ دیموکراتیک، ژینگەپارێزی و ئازادی زایەندی هەنگاو بە هەنگاو بە خوێنی شەهیدە قاڕەمانەکان پراکتیزە دەکرێت.

وەک هەموو ئەزموونەکانی شۆڕشانی جیهان بێگۆمان شۆڕشی ڕۆژئاواش لەناو بارودۆخێکی سەختدا هەڵگیرسا. شۆرشی ڕۆژئاوا لە هەڵگیرسانی تا هێرشی تیرۆری داعش و هاوکارەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک رووبەڕووی هەوڵی تێکشکاندن بووەوە. بەڵام گەلی ئازادیخوازمان لەسەر بناغەی پاراستنی جەوهەری لە سەرەتای شۆرشەوە و تا ئەمڕۆمان بۆ شەرەفی مرۆڤایەتی بەرخۆدانێکی گەورەیان بەرێوەبرد.

شۆرشی ١٩ی تەموز بە هەموو جیهانی پیشاندا کە بە تەنها ڕێگای دەرکەوتن لە قەیرانی سیستمی کاپیتالیزم کە هەموو جیهانی گرتووەوەتە، هێڵێ نەتەوەی دیموکراتیکە. ئەمەش بووە تاکە نمونە بۆ هەموو گەلانی جیهان. لەبەرئەوەش شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ هەموو گەلان بووەتە نمونەی خوڵقاندنی داهاتوویەکی ئازاد. نیشانەی هەرە بەرچاوی ئەوەش ئەوەبوو کە لە هەموو دەڤەرەکانی جیهان بەشداریکردن لەناو شۆرشی ڕۆژئاوادا دروست بوو.

لەگەڵ هەموو هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ڕۆناکی شۆرش، ئێمە وەک یەپەگە جارێکی تر تەئکید لەسەر هەڵوێستی بە بڕیاری خۆمان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین تا دوایین دڵۆپی خوێنی خۆمان پارێزگاری لە شۆڕش، گەل و کۆمەڵگاکەمان بکەین. ئێستاش کە ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەموزە لە هەمانکاتدا ساڵیادی دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) یە. ئێمە بەم بۆنەیەوە جارێکیتر بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە  و لە بەرانبەر هەموو هێرشە دواکەوتووەکان دەبینە گەرەنتی شۆڕش و گەلەکەمان دەپارێزین.

لەسەر ئەم بناغەیە ٨مین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەموز لە ڕێبەری گەلی کوردستان ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش و لە هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەین."

ف.ق