یەپەگە: لە عەفرین ٣ چەتەى دەوڵەتى تورکیا کوژران

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە بڵاویکردەوە، لە چالاکییەکانى شەڕڤاناندا لە ناوچەکانى شییە و شەرا لە عەفرین ٣ چەتەى دەوڵەتى تورکیای داگیرکەر کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لەبارەی چالاکیى شەرڤانان لە عەفرین راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

یەپەگە رایگەیاند، لە چوارچێوەى قۆناغی دووەمی بەرخۆدانى سەردەمدا لە عەفرین، هێزەکانیان لە ناوچەکانى شییە و شەرا ٢ چالاکییان لە دژی چەتەکانى سوپاى تورکیای داگیرکەر ئەنجامدا.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە، یەکەیەکى شەڕڤانان رۆژی ١٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ لەسەر رێگاى گوندی سەنار لە ناوچەى شییە لە دژی چەتەیەکى لیوا ئەل وەقاس چالاکییەکییان بە قەناس ئەنجامداوە. لەو چالاکییەدا ئەو چەتەیە کە ناوی حەمود ئەل جومعە بووە کوژراوە.

هەروەها رۆژی ١١ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ لە گوندی قەرەتەپەی ناوچەى شەرا یەکەیەک لە شەڕڤانان لە دژی چەتەکانى سوڵتان موراد چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا ٢ چەتەى ئەو گروپەى دەوڵەتى تورکیا کوژران.

ر.م