یەپەگە یادی زەهرەدین ئۆسێی کردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە یادی زەهرەدین ئۆسێی شەڕڤانیی کردەوە کە ١٥ی ئایار لەسەر ئەرکەکەی بە کارەساتێک شەهید بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا یادی زەهرەدین ئۆسێی شەڕڤانی خۆی کردەوە کە ١٥ی ئایار لەسەر ئەرکەکەی بە کارەساتێک شەهید بوو.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"١٥ی ئایاری ٢٠٢٠ هاوڕێمان زەهرەدین ئۆسێ  کاتێک لەسەر ئەرکەکەی بوو لە ئەنجامی ڕووداوی هاتوچۆدا شەهید بوو.

هاوڕێ زەهرەدین خەڵکی شاری دربێسیە و لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبووە. کاتێک لەدژی شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکووری سوریا هێرشی داگیرکەری و قڕکەری ئەنجامدران، بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشاندا کرد.

هاوڕێ زەهرەدین بە هەڵوێستی دڵپاک و کەسایەتی ڕەنجدەری خۆی هەموو کاتێک وەک پێشەنگ و تێکۆشەر خەباتی کرد.

لە کەسایەتی هاوڕێ زەهرەدین ئۆسێدا یادی هەموو شەهیدە قاڕەمانەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەکەی و هەموو گەلی خۆمان دەکەین.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

نازناو: زەهرەدین ئۆسێ

ناو و پاشناو: زەهرەدین ئۆسێ

ناوی دایک: مەعروفە

ناوی دایک: حەمید

شوێنی لەدایکبوون: دربێسی

شوێن و مێژووی شەهادەت: ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠

ف.ق