یەکەم حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سوریاش تۆمار کرا

وەزارەتى تەندروستیی رژێمى سوریا رایگەیاند، یەکەم حاڵەتى تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمار کراوە.

نزار یازجی وەزیری تەندروستیی رژێمى سوریا رایگەیاند، کەسێک لە دەرەوەى وڵات گەڕاوەتەوە بۆ سوریا و دواى ئەوەى پشکنینی بۆ کراوە دەرکەوتوە، تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

لە عێراق، تورکیا، لوبنان، ئوردن و ئیسرائیل کە دراوسێی سوریان ژمارەیەک هاووڵاتیی بەهۆی تووشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

 بە هۆی دۆخی سوریاوە زۆرترین مەترسیی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سوریا لە دوو رێگەى بوونی چەکدارەکانی سوپای تورک و گروپە چەتەکانى دەوڵەتى تورک لە سوریا و میلیشیا ئێرانییەکان لەو وڵاتەدایە.

 ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و تورکیا بە رێژەیەکی بەرچاو بڵاوبووتەوە و سەدان کەسی لەو وڵاتانەدا کوشتوە و ئەوەش دەبێتە هۆی مەترسیی ئەوە لە رێگەى چەکدار و چەتەکان و میلیشاکانى ئەو وڵاتانەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سوریا بگوازرێتەوە.

ژ.ت