یەکەى قەناس بەدەستى گەریلا لە شاخی خودێ چالاکیى لە دژی سوپاى تورکیا ئەنجامدا

یەکەی قەناس بەدەستى هێزەکانى گەریلا لە شاخی خودێ لە ناوچەى بارزان لە باشووری کوردستان چالاکییەکیان لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکى تورکیا کوژرا.

بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان، یەکەی قەناس بەدەستى گەریلاکانى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لە شاخی خودێ لە ناوچەى بارزان لە باشووری کوردستان چالاکییەکیان لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو چالاکییەى هێزى گەریلادا سەربازێکى سوپاى تورکیا کوژراوە.

هەر لەو رۆژەدا سوپاى تورکیاى داگیرکەر شاخی خەرەگۆل و دەورووبەری تۆپباران و هاوەنباران کردووە.

تاوەکو ئێستا ناوەندی راگەیاندنى هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوی فەرمیى بڵاونەکردووەتەوە.

ر.م