تەڤ – دەم جەژنی لەدایکبوونی مەسیحی پیرۆز کرد

تەڤ – دەم جەژنی لەدایکبوونی مەسیحی لە هەموو کریستیان و گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز کرد و هیوای خواست ببێتە هۆی ئاشتی لە سوریا.

تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ – دەم) بە بۆنەى جەژنی لە دایکبوونی مەسیحەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوی تەڤ – دەم بەم شێوەیەیە:

"بەبۆی جەژنی نۆئێل و سەرس ساڵ و رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (پەیامبەر عیسا، پەیامبەری خۆشەویستی و بەخشەندەیی) پیرۆزبایی لە کریستانەکان و هەموو پێکهاتە و مەزهەبەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و جیهان دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی رەخساندنی دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی برایەتی گەلان و پێشکەوتی دیالۆگ لەنێوان گەلان، هەروەها ببێتە هۆکاری تێکشکاندنی هەموو هەوڵدانێکی تێکدانی پەیوەندی نێوان گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

جارێکیتر بەهاتی ئەم جەژنەوە پیرۆزبایی لە برا کریستانەکان دەکەین و هیوادارین لە ساڵی نوێدا ئاشتی لە هەرێمەکە و هەموو سوریا جێگیر ببێت."

ف.ق