٢ شەڕڤانی قەسەدە بە ڕێوڕەسمێک بەخاکسپێردران

بۆ ٢ شەڕڤانی قەسەدە بە ناوەکانی ترکی عەلی ئەلمسمار و ئەحمەد سلێمان ڕێوڕەسمێک سازکرا.

بە بەشداری سەدان هاوڵاتی شاری حەسەکە، ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، دەزگا مەدەنی و سەربازیەککان، تەرمی شەهیدانی قەسەدە ترکی عەلی ئەلمسمار (دژوار) و ئەحمەد سلێمان (عەگید گارزان) بەخاکسپێردران.

سەرەتا ڕێورەسمی سەربازی ئەنجامدرا، دواتر لەسەر ناوی ئەنجومەنی سەربازی حەسەکە شیار حەسەکە قسەی کرد و پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانیان بۆ ئازادی، دیموکراسی و برایەتی گەلان کار دەکەن و بەڵێنی بە شەهیدان و خانەوادەکانیاندا کە تاوەکو سەرنەکەون و ژیانێکی ئازاد مسۆگەر نەکەن، دەست لە تێکۆشان هەلناگرن.

حەسەکە گوتی، " شەهیدان رێگەی نەوەی نوێ رۆناک دەکاتەوە و بۆ ئەوەی ئێمە ئازاد بژین، گیانیان بەخت دەکەن."

بەراع ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکەش گوتی، " ئێمە بە ناوی ئەنجومەنەکەمان، بە ناوی دایکانی شەهیدان، بە ناوی ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان شەهید بوو، بە ناوی ئەو منداڵانەی باوک و دایکیان شەهیدبوون، سەرەخۆشی لە کۆمەڵگاکەمان دەکەین و یادی شەهید عەگید گارزان و ترکی ئەلمسماری دەکەینەوە."

دواتر ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و تەرمەکانیان ڕادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە.

شەهید ترکی ئەلمسماری (دژوار) خەڵکی شاری حەسەکەیە و لە ٨ی کانونی دووەمدا لە تروازیە شەهید بوو و شەهید ئەحمەد سلێمان (عەگید گارزان) خەڵکی دربیسیە و لە ٥ی کانونی دووەمدا لە هەرێمی فورات شەهید بوو.

تەرمی شەهید عەگید گارزان لە گۆڕستانی شەهید ڕۆستەم جودی لە دربێسی و تەرمی شەهید دژواریش لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیەی حەسەکە بەخاکسپێردران.

ف.ق