٤٨مین رۆژی چالاکی سێمالکا: هۆکاری داگیرکەری پەدەکەیە

خانەوادەکان کە ٤٨ رۆژە بۆ وەرگرتنی ٥ گەریلای هەپەگە کە لەلایەن پەدەکەوە شەهیدکراون، بانگەوازیان کرد فشار لە پەدەکە بکرێت بۆ ڕادەستکردنی تەرمی گەریلاکان.

چالاکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان بۆ رادەستکردنی تەرمی گەریلا شەهیدەکان لە سێمالکا ٤٨ رۆژە بەردەوامە. لەگەڵ ئەوەشدا پەدەکە داواکاری خانەوادەی شەهیدان پشتگوێدەخات.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی جزیر لە ٥ی تشرینی یەکەمەوە لە دەروازەی سێمالکای نێوان رۆژئاوا و باشوری کوردستان، بە ئامانجی رادەستیکردنی تەرمی تۆڵهەڵدان ڕامان و سەردەم جوودی شەهیدانی هەپەگە دەستی بە چالاکی کردووە.

لەمبارەیەوە یەکیک لە بەشداربووانی چالاکیەکە بە ناوی ئارام بەشار کە خەڵکی حەسەکەیە، کردەوەکانی پەدەکەی شەرمەزار کرد و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی چالاکیەکانی دژی خیانەت کرد.

ئارام بەشار وتی، " لەگەڵ بانگەوازی دانیشتوان و خانەوادەی شەهیدان جگە لە پەدەکە هیچ وڵامێک بە چالاکوانان نادرێت. کردەوەکانی پەدەکە لەدژی ئایین، هۆز و رەگەزی نێودەوڵەتیە. ئەمە شاردنەوەی تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە لە باشوری کوردستان."

ئاارام بەشار لە کۆتایی قسەکانیدا بانگەوازی ئاڕاستەی گەلی باشوری کوردستان کرد کە فشار لەسەر پەدەکە دروست بکەن کە تەرمی گەریلاکان رادەستی خانەوادەکانیان بکاتەوە.

عەلا مەحمودیش کە بەشداری لە چالاکیەکەدا کردبوو بانگی لە پەدەکە کرد کە هەڵویستی خۆی لەبارەی رادەستکردنی تەرمی شەهیدانی خەلیفان ئاشکرا بکات و وتی، "هۆکاری نایەکڕێزی کورد و هەبوونی داگیرکەری تورک لە باشوری کوردستان سیاسەتەکانی پەدەکەیە."

ف.ق