بۆ ٢٤ شەهیدی هەپەگە، قەسەدە و یەپەگە پرسەدانرا

بۆ ٢٤ شەهید کە لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێردرابوون و بەهۆی قەدەخەی هاتوچۆ پرسەیان بۆ دانەنرابوو، لە کۆبانێ پرسەدانرا.

بۆ ٦ گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ١٥ شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و ٢ شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ مەراسیمێکی سەرەخۆشی رێکخرا.

لەژێر چادر مەراسیمەکە ئەنجامدرا و مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. دواتر لەسەر ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی فورات عارف بالی قسەی کرد و رایگەیاند، هەر شەهیدێک لەم شەهیدانە قۆتابخانەیەکە و مێژوو بە خوێنی ئەوان نووسراوە. عارف بالی باسی ئەوەی کرد، بۆ ئەوەی ئەوان بەڵێنیان لەگەڵ شەهیدان، عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و تەڤگەری رزگاری کوردستان نوێ بکەنەوە، بەشداریان کردووە.

فریاز بەرکەل سەرۆکی دەستەی ژنی هەرێمی فوراتیش قسەی کرد و باسی ئەوەی کرد، رێچکەی شەهیدان  رێگەیەکی راستەقینەیە و وتی، "پێویستە گەلەکەمان هوشیار بێت، لەبەرئەوەی کە دوژمن ناتوانێت بە سەربازی داگیرکەری بکات و بۆئەش بە تایبەتی کار دەکات."

بەکر حاج عیسا هاوسەرۆکی نوسینگەی پەیوەندیەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) قسەی کرد و یادی شەهیدانی تەڤگەری رزگاری کوردستانی کردەوە و وتی، "کاتێک ئاڵۆزی سوریا دەستیپێکرد، بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ئیرادەی گەل دروستکرا. ئەم بەڕێوەبەریە رووبەرووی هێرشی دڕندە بووەوە و زۆر دەوڵەت ویستیان ئەم بەڕێوەبەریە لەناوببەن. بەڵام لەگەڵ هێرشەکان بەڕێوەبەری خۆسەر هەنگاوێکی گرنگینا و لەسەر هەنگاوەکانی بەردەوامە."

حاج عیسا باسی ئەوەشی کرد کە بۆنی ئازادی و رۆحی وڵاتپارێزی لەم وڵاتەدا نێژراوە و هەموو پلانەکانی دوژمن کە هەوڵ دەدەن ئیرادەی گەل بشکێنین، تێکدەشکێنن.

ف.ق