بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد ٢ ملیۆن و ٦٢٦ واژۆ کۆکرانەوە

دەستپێشخەری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٢ ملیۆن و ٦٢٦ واژۆی کۆکردەوە.

دەستپێشخەری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەبیری هێنایەوە کە لە ٢٢ی کانونی دووەمدا لەگەڵ کۆردیناسیۆنی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد – سوریا دەستیان بە کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ کرد.دەستپێشخەریەکە لە یاریگای هەئسەم کیچەی شاری قامشلۆ لەبارەی ئەنجامی کەمپینەکە بە دروشمی ' گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بانگەوازی دەکات کە گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ هەڵبگیرێت و ئازادی جەستەیی رێبەرتی مسۆگەر بکرێت' کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و راگەیەندراوێک خوێندرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " گەلی شام، لوبنان، باشوری کوردستان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەشداریان لە کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ کرد. ئەم کەمپەینە لە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد. لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا ٢ ملیۆن و ٦٢٦ هەزار و ٨٢٨ واژۆ کۆکرانەوە."

دەستپێشخەریەکە بانگەوازی لە رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمیتەی رێگریکردنی لە ئەشکەنجەی سەر بە کۆنسەی ئەوروپا (سی پی تی) کرد کە گوێ لە داواکاری گەلان بگرن و وتی، " زیاتر لە ٢٣ مانگە هیچ زانیاریەک لەبارەی ئۆجالانەوە نییە. بە تایبەتی کاریگەری بومەلەرزە لسەر دورگەی ئیمڕالی نەزانراوە."

واژۆکان بۆ ئەوەی بگاتە دەستی (سی پی تی)، رادەستی دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان کران.

ف.ق