بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد لە کۆبانی دەست بە مانگرتن لەخواردن کرا

بە ئامانجی خاوەنداریکردن لە چالاکی مانگرتن لە خواردن کە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیەنراوە، لە کانتۆنی کۆبانێ بۆ ماوەی ٧ رۆژ دەست بە مانگرتن لە خواردن کرا.

لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستانیش بە هەمان مەبەست لە ٢٧ی تشرینی دووەم دەست بە مانگرتن لە خواردنکرا و ٣٨ رۆژە بەردەوامە.

بە پێشەنگایەتی دەزگای خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی فورات، لە گۆڕەپانی شەهید عەگیدی کانتۆنی کۆبانی بە دروشمی 'کاتی ئازادی'، نا بۆ گۆشەگیری، ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' دەست بە چالاکی مانگرتنی دەوریکرا. گروپی سەرەتای چالاکوانان ٧ رۆژ دەست بە مانگرتن دەکەن و ئەندامەکانی کۆنگرەی ستار لەناو چالاکیەکەدا جێی خۆیان دەگرن.

چالاکیەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. عارف بالی ئەندامی ئەنجومەنی دەزگای شەهیدان و رەوشان حاجیم بە ناوی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات قسەیان کرد.

حاجیم ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی، "بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ، گۆشەگیری و پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە بەرانبەر زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز. دەوڵەتی تورک لە رێگای ئەم هێرشانەوە دەیەوێت گەلی کورد قڕ بکات. لەگەڵ هێرشی قڕکردنیش لەدژی گەلی کورد فەسلەفەی رێبەرتی لە هەموو جیهان بڵاو دەکاتەوە. لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا پیلانگێری بە ڕێبازی جیاوازەوە بەردەوامە. بە هێرشی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و شەنگال، هەوڵ دەدەن فەلسەفەی رێبەرتی و پرۆژەی خۆسەری دیموکراتی لەناوببەن. لە کەسایەتی لەیلا گیوڤەندا هەوڵ دەدەن ئیرادەی ژنانی ئازاد بشکێنن. بەڵام دەوڵەتی تورک پیویستە باش بزانێت کە هیچ کاتێک ناگاتە مەرامەکانی. ئێمە لەسەر فەلسەفەی رێبەرتی گەورە بووین."

سبەینێ ئەندامانی گەنجانی شۆرشگیری، هەرێمی قنێ، بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی فورات و بەڕێوەبەری کانتۆنی گرێ سپی و عەین عیسا چالاکیەکە دەور دەگرن.

ف.ق