بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: حکومەتی شام لەبەردەم چارەسەری ڕێگرە

دەستەی کاروباری دەرەوەی، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، حکومەتی شام لە بەرپرسیاری هەڵدێت و لەبەردەم چارەسەری قەیرانەکە ڕێگری دروست دەکات.

دەستەی کاروباری دەرەوەی، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی بانگەشەکانی حکومەتی شام لەدژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) کە ئەوان بە لایەنگری ئەجندای دەرەکی تۆمەتبار دەکات، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"رژێمی سوریا بەردەوامە لەسەر سیاسەتەکانی بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی ناوخۆیی و هەوڵدان بۆ ئەوەی سەرنجی ڕای گشتی بۆ سەر ئەو بابەتانە ڕابکێشێت کە هیچ بناغەیەکیان نییە. ئەوەش لە نامەی وەزارەتی دەرەوە و کۆچبەرانی حکومەتی شامدا دەبینرێت کە بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشدا نێردراوە کە باس لە هێرشی ئاسمانی دژی دێرەزۆر و هەرێمی ئەلبوکەمال دەکات.

رژیم بە قسەکانی کە گوایە لەدژی پلان هەیە، لە بەرپرسیاری و چارەسەری ئاڵۆزیەکان هەڵدێت. تا ئێستاش بە قسە و هەڵوێستەکانی بەردەوامە لەسەر پشتگوێخستنی دۆزی سوریا.

ئەو ئاڵۆزیەی کە ئەندامانی رژێم لە قامشلۆ لە هەفتەی رابردوودا دروستیان کرد، ئەو هەنگاوانەی کە وەزارەتی دەرەوەی سوریا  بۆ تاوانبارکردنی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر و قەسەدە دەنێت کە وەک جێبەجێکاری ئەجندای دەرەوە تاوانباریان دەکات، وابەستەی ئەو رووداوانەیە کە لە ناوچەکە دروست دەبن و ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە لە بەرپرسیاری هەڵدێت.

کاتێک ئێمە سەربەخۆبوونی بەڕێوەبەرایەتی خۆمان و بریارە سیاسی و سەربازیەکانمان پشتڕاست دەکەینەوە، رادەگەیەنین کە پێویستە رەژیمی سوریا دەست لە سیاسەتەکانی بۆ وێرانکردنی سوریا بهێنێت. هەڵوێستی خۆی لەبەرانبەر رووداوەکانی عەین عیسا و هاوکاریەکانی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ رادەستکردنی هەرێمەکانی دیەکی سوریا بە تورکیا، ئاشکرا بکات.

پشتڕاستی دەکەینەوە کە بەکارهینانی زمانێکی بەم شێوەیە و ئەم سیاسەتەی رژێم، لەبەردەم چارەسەر و دیالۆگ دەبێتە دڕکێک و ئاڵۆزی سوریا قوڵتر دەکات. باشتر ئەوەی کە رەژیم دەست لەم هەوڵانەی هەڵبگرێت و بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات.

ئێمە هەوڵەکانمان بەپێی رەگەز و ئاماندەکان کە متمانەمان پێ هەیە، بەردەوامی پێدەدەین. هەوڵدانی ئێمە بۆ سوریای دیموکراتی و هەمەڕەنگی ناناوەندیە. ئێمە هەموو تۆمەتەکان کە باس لە وابەستەبوون بە ئەجندای دەرەوە دەکەن، ڕەت دەکەینەوە. ئێمە بە رۆڵی نیشتیمانی خۆمان بۆ سوریا و ئامانجەکانمان لەپێناو سوریا، سەربەرزین."

ف.ق