بزووتنەوەی خوێندکاران لە ڕۆژئاوا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە کۆبوویەوە

ئەمڕۆ سەدان گەنجی ئەندامی بزووتنەوەی خوێندکاران لە سەرتاسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانجی تاوتوێکردنی کێشە و چارەسەرەکانی خوێندکارانی ناوچەکە و پەرەپێدانی ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان بەشداری کۆبوونەوەیەکیان لە شاری حەسەکە کرد.

کۆبوونەوەکە بە دروشمی 'دەبێت کاری خوێندن و نووسین بکەینە مێژوویی' بەڕێوە چوو.

لەو دیدارەدا مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی قەسەدە، کە لە تەمەنی گەنجیەتی دا بەشداری لە بزووتنەوەی خوێندکارانی ڕۆژئاوادا کردووە و ڕۆڵێکی کارای لە پێشەنگایەتی شۆڕشدا هەبووە، ئامادەبوو. مەزڵووم کۆبانێ شیکاری بۆ گرنگیی خوێندن و ڕۆڵی ئەو گەنجانە کرد، کە لە قۆناغی سەرەتاییەوە تا زانکۆ دەخوێنن.

 هەر لە دیدارەکەدا باسی لەوە کرد، کە چۆن بزووتنەوەی خوێندکاران ڕۆڵی کارایان لە بنیاتنانی شۆڕشدا بینیوە، هەروەها گرنگی ڕێکخستن بە درێژایی هێڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ دروستکردنی سیستمێکی خۆسەر و پاراستنی شۆڕش نیشاندا.

 دوابەدوای وتارەکە خوێندکاران بە موراڵ و ورەیێکی بەرزەوە بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا کرد و بۆچوونی خۆیان دا.

دوابەدوای وتاری کۆمسیۆن-یش مافی قسەکردن بە خوێندکاران درا و خوێندکاران ڕەخنەکانی خۆیان باس کرد و کێشەکانی ژیانی ڕۆژانەی خوێندکاران هەڵسەنگێندرا و دواتر پێشنیار بۆ چارەسەری ئەو جۆرە کێشانە کرا.

 کۆبوونەوەکە بە ئامانجی سەر لە نوێ بە ڕێخستنکردنی خوێندکارانی سەرجەم ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان ئامادەبووان بۆ پەرەپێدانی بزووتنەوەی خوێندکاران دا ئەنجامدرا.

کۆبوونەوەکە بە ئاهەنگ و شای و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و گۆرانی وتن کۆتایی پێهات.

ژ.ت