چالاکی چادرهەڵدان لەحەسەکە بەرفراوان دەبێت: ١١گروپ بەشداربوون

چالاکی چادرهەڵدان لە شاری حەسەکە بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گیراوانی مانگرتوو دەستیپێکردووە، ١١ گروپی نوێ بەشداربوون.

چالاکی چادرهەڵدان کە لە لایەن تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ و تەڤگەری ژنانی گەنج بە درووشمی " بە ڕۆحی بەرخۆدانی بەندیخانەکان، سەرکەوتن مسۆگەردەکەین" و بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە مانگرتنی گیراوانی سیاسی بەڕێوە دەچێت، لە ڕۆژی ٣هەمی خۆیدا بەردەوامە.

ئەمڕۆش لە درێژەی چالاکییەکەدا چەند شاند لە ئەندامانی مەجلسی ناوچەکانی تل تمەر و زرگان، ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج و ئەندامانی کۆمیتەی مەجلیسی کانتۆنی حەسەکە، مامۆستا وئەندامانی دەستەی تەندرووستی شارەکە، بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چادری چالاکییەکەدا مەحموود برێج جێگری هاوسەرۆکی مەجلسی ناوچەی تل تمەر، ئەندامی بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕی ناوچەی تل تەمەر کەماڵ محەمەد و تاها عیسا ئەندامی بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی ناوچەی زرگان، قسەیانکرد.

برێج بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەمبەر هێرش و تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەرهەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تایبەتی عەین عیسا، تل تمەر و زرگانێ  و لە دژی گەلی کورد لە باکووری کوردستان ئیدانەکرد.

برێج وتی، " ئێمە پشتگیری مانگرتنی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا دەکەین ، هەتا شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتایی هێنان بە تاوان و پێشێلکاریەکان لە بەندیخانەکانی تورکیا و چەتەکانی ، ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکی.

برێج هەروەها دەستنیشانیکرد کە داگیرکاری دەوڵەتی تورک وچەتەکانی و پێشێلکاری ڕێکەوتنە نێونەتەوەییەکان وبێدەنگی زلهێزەکان بەتایبەتی ڕووسیا دەری دەخات کە هاوکاری تاوانەکانی دەوڵەتی تورکن.

کەماڵ محەمەد ئەندامی بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕی ناوچەی تل تمەر وتی: " گەنجان لە هەمبەر ئەو هێرشە دڕندانەی فاشیزمی تورک وچەتەکانی بۆسەر هەرێمەکە و پرۆژەی برایەتی گەلانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان ، تێکۆشان دەکەن."

عیسا سڵاوی نارد بۆ بەرخودێرانی مانگرتوو لە بەندیخانەکان و وتی، " ئێمە پشتیوانی ئەم بەرخۆدانە گەورەیە دەکەین و بەردەوام دەبین لە چالاکی."

عیسا دەستنیشانیکرد کە ئامانج لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە دژی ناوچەکانی عەین عیسا و تل تمەر و زرگان گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکەیە.

چاوەڕوان دەکرێت کە سبەی ژمارەیەکی بەرچاو بەشداری چادری چالاکییەکە بن.

ک-ش