چالاکی مانگرتن لە خواردن لە کۆبانی لەدژی گۆشەگیری لە رۆژی پێنجەمدا بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لە خواردنی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە کۆبانێ بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ٥ رۆژە بەردەوامە.

چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیا و باکوری کوردستانیش بە پێشەنگایەتی زیندانیانی پەکەکە و پەژاک بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ٥ رۆژە بەردەوامە.

چادری چالاکیەکە لە ناوەندی شاری کۆبانێ دانراوە، بە وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ، لەیلا گیوڤەن خەمڵێنراوە و پانکارتی پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانەکان هەڵواسرا.

دەزگا و نوێنەری رێکخراوەکانی مەدەنی شارەکەش سەردانی چالاکوانانیان کرد. ئەمڕۆ ئەندامانی هێزەکانی پارستنی مەدەنی، کۆمیتەی یەکگرتن ، کۆمیتەی داد و هاووڵاتیانی کۆبانێ سەردانی چالاکوانانیان کرد.

هاوسەرۆکی مەجلیسی شارەوانی مووستەفا مووسلم قسەیکرد و وتی: " هیچ جیاوازیەک لەنێوان گەلی کورد و عەرەبی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نییە. ئێمە هەموومان پشتگیری هەنگاوی چالاکی مانگرتن لەخواردن دەکەین تە گۆشەگیری سەر ڕێبەرئاپۆ کۆتایی بێت."

لە بەردەوامیدا ئەندامی مەجلسی دادی هەرێمی فورات بەکرجەردە قسەیکرد وتی، " ڕژیمی تورک هێشتا لە سەر رێبازی فیکری عوسمانی کۆنە. ئەمە لە سیاسەتی فاشیستانەیدا خۆی دەردەخات."

بەکرجەرادە داوای لەگەلی کورد کرد کە بەرخۆدانی خۆیان لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەردەوام بکەن.

ک-ش