چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی ٧ کەسیان رفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەڵیان کوتایە سەر گوند و ناوچەکانی سەر بە کانتونی گرێ سپی و ٧ کەسیان رفاند.

بە پێی زانیاریەکان چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ ٤ کەسیان لە گوندی قەیسەریی سەر بە شارۆچکەی گرێ سپییان رفاندوە.

هاوکات باس لەوەش دەکرێت کە چەتەکانی بەرەی ئەلشامیە لە گوندێکی رۆژهەڵاتی گرێ سپی ٣ کەسیان رفاندووە.

بە پێی سەرچاوە هەرێمیەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ماوەی ٣ رۆژی رابردوودا چەندین کەسیان رفاندووە.

ز.ش