چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گوندی میرکان-ی عەفرین ١٥٠ کەسیان ڕفاند

سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە گوندی میرکان-ی ناوچەی ماباتای عەفرینی داگیرکراو نزیکەی ١٥٠ هاووڵاتیان ڕفاند.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەرگیراوە، چەتەکانی بەرەی شامیەی سەربە سوپای تورکی داگیرکەربەرە بەیانی ئەمڕۆهەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی هاووڵاتیانی گوندی میرکان-ی ناوچەی ماباتای عەفرین و نزیکەی ١٥٠ هاووڵاتیان ڕفاندووە.

چالاکوانان رایانگەیاند کە چەتەکان گوندەکەیان گەمارۆداوە و دواترهەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان، هەروەها بۆترساندنی هاوڵاتیان گوندەکەیان گولە باران کرد و دەستیان گرتبەسەر مۆبایلی هاووڵاتیاندا.

تا ئیستا چارەنووسی ئەو کەسانەی کە رفێندراون دیارنییە.

لەلایەکی ترەوە سەرچاوەکان لە ناوچەی ڕاجۆ پشتڕاستیان کردەوە کە لە نێوان چەتەکانی ئەل حەمزە و چەتەکانی بەرەی شامیە لە سەربەشکردنی ماڵومڵکی دزراوی هاووڵاتیان شەڕهاتووەتە ئاراوە.

دوینێ لە گوندی جولاقای ناوچەی جندرێس چەتەکانی حەمزە لە ئەندامێکی ئەحراری حەمزەیان دابوو و لەسەر ئەوەش شەڕهاتە ئاراوە.

شایانی باسە چەند ڕۆژ پێش ئیستا چەتەکانی ئەل حەمزە گوندی باسووفان و بێیەی ناوچەی شێراوایان گەمارۆدا و ژمارەیەک هاووڵاتیان ڕفاند.

ک-ش