چەتەکانی سوڵتان موراد ژنێکی بە رەگەز عەرەبی خەڵکی عەفرینیان کوشت

رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، چەتەکانی سوڵتان موراد دوای رفاندنی ژنێک لە عەشیرەتی ئەلئومەیرا ، ناوبراویان کوشتووە.

رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، بەر لە ٣ هەفتە چەتەکانی سوڵتان موراد ژنێکیان بە ناوی نادیرا دەرشموش-یان رفاندبوو کە بە رەگەز عەرەبە و لە عەشیرەتی ئەلئومەیرایە.

باسی لەوەش کرد کە، هۆکاری رفاندنی ناوبراو ئەوە بووە کە لەگەڵ دامودەزگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کاری کردووە.

رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین هاوکات راشیگەیاند، چەتەکانی سوڵتان موراد فەرمانەکانیان لە دەزگا هەواڵگریەکانی تورکیا وەردەگرن و وتی:"ناوبراو دوای رفاندنی، براوەتە تورکیا و دواتر کوشتوویانە و تەرمەکەیان لە ناوەندێک نزیک لە چەتەکان فڕیداوە."

ز.ش