دادگا سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا گیوڤەندا پەسەند کرد

دادگای ئیستینافی تورک سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بۆ لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە پەسەند کرد

لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە و هاوسەرۆکی کەجەدە بە بیانووی ئەوەی سزاکەی بەسەردا مسۆگەر بووە و بە پێی یاسای ٢٠٢٠ دەستگیرکرابوو.

٩مین دادگای سزا قۆرسەکانی ئامەدیش بە بانگەشەی 'ئەندامێتی رێکخستن' ١٤ ساڵ و ٣ مانگ، بە بیانووی 'بانگەشە بۆ رێکخستن' ٢ جار و هەر جارێک ٤ ساڵ و بە گشتی ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ سزای بەسەر لەیلا گیوڤەندا سەپاندبوو.

گیوڤەن بە بیانووی ئەوەی بریارەکە، بریاری دادگای خۆجیێیە و لە جێی خۆیدا نییە، سکاڵای لە دادگای باڵای هەرێمی تۆمار کردبوو. پارێزەرانی گیوڤەن ویستی کە بریاری دادگای خۆجیێی هەڵبوەشێنرێتەوە و ئازاد بکرێت.

دادگای عەدلیەی هەرێمی ئامەدیش سەردانەکەی رەتکردبووە و دواتر دادگای ئیستیناف بریارەکەی قبوڵ کرد، بەڵام دادگای باڵا دەتوانێت سەردانەکە تەمیز بکاتەوە.

ف.ق